داواکاری بۆ دروستکردنی پارێزگایەکی نوێ لە عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیران دەکرێت و ھۆکارەکانیشی روندەکرێتەوە و ناوی پارێزگا نوێیەکەش دیاری دەکرێت.

عادل روکابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکیدا کە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی کردووە رایگەیاندووە، سنوری پارێزگای زیقار زۆر فراوانە و بەپێی سەرژمێرییەکانیش چوارەم گەورەترین پارێزگای عێراقە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی زیاتر لە ٧٥٠ ھەزار کەسە، جگە لەوەش یەکە کارگێڕییەکانی زۆر دوورن لە یەکترەوە، بەتایبەتیش شار و شارۆچەکەکانی باکووری پارێزگاکە ١٥٠ کلیۆمەتر دوورن لە سەنتەری پارێزگای زیقارەوە.

روکابی داواشی لە سودانی کردووە رەزامەندی لەسەر ئەو نووسراوە دەرببڕێت و ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە دروستکردنی پارێزگایەکی نوێ لە عێراق لەرێگەی جیاکردنەوەی چەند ناوچەیەک لە پارێزگای زیقار و پارێزگا نوێیەکەش ناوبنرێت سۆمەر.