کەشناسی عێراق: سبەینێ ئاسمان ھەور دەبێت و لەناوچەکانی باکور باران دەبارێت
ڕێبوار
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٢٥٣
دەستەی کەسناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ دوو رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوەو رایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی باکور، لەناوچەکانی باکور ناوەراستیش پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، خێرایی با لە مامناوەندەوە دەگۆڕێت بۆ خێرا ودەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز.
بۆ رۆژی دووشەممەش، لە سەرجەم ناوچەکان نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچەکانی ناوەراست باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی باکوریش بەراورد بە رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما دادەبەزن.