ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد
٤ی ئایاری ٢٠٢٣
٨٩٦
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد و لەئێستادا راوبۆچوونی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژەکە وەردەگیرێت.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەیانەوێت پێش پەسەندکردنی بودجە، یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی لە یاسای بوجەدا، بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانبکرێت.
رۆژی ١٣ـی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەندکرد، رۆژی ٢ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد.