عێراق

وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا لەبارەی ئەو دەنگۆیەی لە کەناڵەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە بڕی ھەزار دۆلاری مانگە بە ھەر ھاووڵاتیەک دووپاتیکردووتەوە وەزارەتەکەیان تا ئێستا ھیچ رێنمایی و راسپاردەیەکی لەو بارەیەوە ئاراستە نەکراوە.

راشیگەیاندوە، لە کاتی دەرچوونی ھەر رێنمایی و راسپاردەیەک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەو مەبەستە  لە رێگەی ماڵپەر و سەکۆ رەسمییەکانی وەزارەتەوە بڵاویدەکەنەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی گەرەنتی ئەوەی کردووە پارە ئازادکراوەکانی ئێران کە لەبەرامبەر ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراوی ئەمریکی وەریدەگرێتەوە  تەنھا بۆ کڕینی خۆراک و دەرمان بەکاریدەھێنێت.

وتیشی، وڵاتەکەی بە تەواوەتی ئاگادار دەبێت پارە ئازادکراوەکانی ئێران بۆ کوێ دەچن.

ھاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پرۆسەی ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی لە کۆریای باشور دەستیپێکردووە و دووپاتیشیکردەوە، چۆنیەتی بەکارھێنانی پارەکان دوای ئازادکردنی لە ژێر سەرپەرشتی تاران خۆیدا دەبێت.

رۆژی پێنج شەممە ئەمریکا و ئێران رێککەوتنێکیان کرد بۆ ئازادکردنی شەش ملیار دۆلاری پارەی بلۆککراوی ئێران، لەبەرامبەر ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراوی ئەمریکیدا لە ئێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەماوەی چەند مانگی رابردوودا سەرجەم ئاوارەکان ئاگادارکرداونەتەوە کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و سەرجەم پێداویستییەکانیشیان بۆ دابین دەکرێت، چونکە لە ١٠ی ئەیلولی داھاتوو سەرجەم دۆسێکانی تایبەت بە خێزانە ئاوارەکان دادەخرێت و بە یەکجاری کۆتایی بەو پرسە دەھێنرێت، لەو وادەیەش بەدواوە ئەو ئاوارانەی ناگەڕێنەوە بە دانیشتووی ئەو پارێزگا و ناوچانە ھەژمار دەکرێن کە تائێستا تێیدا دەژین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە تەنھا ئاوارەکانی جەرف نەسر ناگرێتەوە تا ئەو کاتەی کێشەی ناوچەکانیان چارەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد نوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستاش دەرگا و دەروازەکانی بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق کراوەن و ھۆکارەکەشی ژمارەیەک حزب و بانکەکانیان و بەرزکردنەوە بڕی فرۆشتنی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بۆیە تائێستاش بابەتی دۆلار لە دەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدایە ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات، چونکە چەند لایەنێکی دەرەکی دەستیان بەسەر بانکی ناوەندیدا گرتووە.

وتیشی، سیاسەتی بانکی ناوەندی بەرامبەر دۆلار تائێستا سەرکەوتوو نەبووە، ھۆکارەکەشی ئەوەیە ھەنگاوی جددی نانێت بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆیە سەرجەم رێکارەکانیشی بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار شکستیان ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 نەوتی خاوی برێت ٤١ سەنت بەرزبوەوەو یەک بەرمیلی گەیشتوەتە ٨٦ دۆلار و ٨١ سەنت، نەوتی خاوی خۆرئاوای تەکساسیش گەیشتوەتە ٨٣ دۆلار و ١٩ سەنت. 

 بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، خواست لەسەر نەوت ئاستی پێوانەیی تێپەڕاندووە و گەیشتوەتە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئاستی بەرھەمھێنانیش کەمبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی و لە بەرنامەی کارەکەشیدا جەختیانکردوەتەوە لەسەر ئەوەی گەشەپێدان و پەرەپێدانی توانای گەنجان و چارەسەرکردنی کێشە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ کە رۆژی جیھانیی گەنجانە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، کە تەنھا تایبەت دەبێت بە گەنجان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کێشەکانیان و چۆنێتی کارکردن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، حکومەتی عێراق لەسەر بینا و باڵەخانەکانی دامەزراوە حکومییەکان لە بەغداد چەندین جۆر چەک و سیستمی دژە مووشەکی زەمینی جێگیرکردووە.

لای خۆیەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنیش وتویەتی ئەو ھەنگاوەی گیراوەتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناو بەغداد، پارێزگاریکردنە لە دامەزراوە حکومییەکان کە ناوبەناو دەکرێنە ئامانج و لەلایەن گرووپە نەناسراوەکانەوە مووشەکیان ئاراستە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای سەڵاحەدین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، ھێزێکی تایبەتی شانەی چالاکییە ھەواڵگرییەکانی سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق دوای چەندین رۆژ چاودێریکردنی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی پێویست، لە قەزای شەرگات سەربە پارێزگا سەڵاحەدین گەورە تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە لێپرسراوی دیوانی جوند بووە لەناو گرووپی تیرۆریستی داعش.

راشیگەیاندووە، ئەو تیرۆریستە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووەو لەنێوان ھەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و نەینەوا ھاتوچۆی کردووە، سەرەچاوەیەکی سەرەکی کۆکردنەوەی پارە و خۆراک بووە بۆ پاشماوەکانی داعش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبھان مەلا جیاد راوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تێلیگرام وەڵامی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق دەداتەوە و ھاوکاریی دەکات لە ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی لە پشت دزەپێکردنی زانیاریی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانەوە.

 وزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەرامبەر دزە پێکردنی زانیارییەکان داوایەکی ئاراستەی تێلیگرام کرد، بەڵام ئامادە نەبوو وەڵامبداتەوە، ھەربۆیە وەزارەتی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی کاتی کارپێکردنی بە ئەپی تێلیگرام راگرت، رۆژی ھەینیش سەرچاوەیەک لە وەزارەتەکە رایگەیاند، تێلیگرام رەزامەندی بۆ ھاوکارییکردنیان دەربری. 

شەشی ئەم مانگە بە ھۆکاری پەیوەست بە ئاسایشی نیشتیمانی و دزەکردنی زانیاریی، ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام لە عێراق قەدەغە کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حامید موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی ھەوڵی شکستپێھێنانی حکومەتەکەی سودانی و ھەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەدەن، لە خەیاڵدا دەژین و ئەو بارودۆخە نابین.

وتیشی محەمەد شیاع سودانی بە رێنماییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کارەکانی دەکات و ھەماھەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەکەدا دەکات بۆ دەرکردنی بڕیارەکان. 

پەرلەمانتارەکەی فەتح دووپاتیشی کردەوە، کە ھەموو یەک شەممەیەک چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆدەبێتەوە و رۆژانی دووشەممەش کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت دەکرێت، پاشان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن سەعبەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەبارەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و زیادکردنی رسوماتەکان پرسیارێکی ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عێراق کردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە کە پێی بڕیاری ژمارە ١٨٧ی ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی وەزیران و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە پێنجی ساڵی ٢٠٢١، زیادکردنی ٦٦ ھەزار دینار وەک رسوماتی دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی جگە لە ٢٥ ھەزار دیناری تر کە یاساییە و بەھەمووی دەگاتە ٩١ ھەزار دینار، پێچەوانەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی عێراقە.

وتیشی، لە دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیدا جگە لەوەی بە نایاسایی بڕێکی زۆر پارە لە ھاوڵاتیان وەردەگیرێت، قەرەباڵغییەکی زۆریش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسۆرت دروستبووەو ئەوەش رێگەخۆشکەرە بۆ گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆڤاری ئیکۆنۆمیست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای داواکاری حکومەتی عێراق لە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ھاوکاریکردنی لە دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری دزی سەدە کە پێکھاتوون، عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی و سێ بەرپرسی دیکەی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، پێدەچێت بەرپرسیارێتی گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان گوازرابێتەوە بۆ حکومەتەکانی ئەو وڵاتانەی تۆمەتبارەکانیان بۆ ھەڵھاتووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، یاداشتی دەستگیرکردنی ھەر یەکە لە عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری و راوێژکار و سکرتێری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، کە تۆمەتبارن لە دۆسیەی بردنی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستەی گشتی باجەکان کە دواتر بە دزی سەدە ناوبرا، دراوەتەوە پۆلیسی ئینتەرپول بەمەبەستی دەستگیرکردنیان و رادەستکردنەوەیان بە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەفیق ساڵحی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و ٩٠ کیلۆمەتری تێپەڕاندووە، لەگەڵ دامەزراندنی چوار بنکەی سەربازی جێگیر کە بوونەتە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی.

وتیشی،  تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لەناو خاکی عێراقدا کە ھەندێکیان تازەن و لەچوارچێوەی ستراتیژی لەشکرکێشی کە چەندین ساڵە بەردەوامە دروستیکردوون.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، عێراق چەندین کارتی ھەیە بۆ فشارخستنە سەر ئەنقەرە تاکو رێز لە دراوسێیەتی بگرێت لەوانەش پێشکەشکردنی سکاڵا بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دوورخستنەوەی ھێزەکانی.
دووپاتیشیکردەوە، بوونی ھەر ھێزێکی بیانی لە عێراق خزمەتی ئاسایش و ئارامی ناکات، سوپا و دامەزراوەکان توانایان ھەیە بەرگری لە خاکەکەیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی ئەلکترۆنی دادگای عێراق بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان دژی "ئەحمەد حەمداوی عوید" کە تاوانبارە بە کوشتنی "ھیشام ھاشمی" پسپۆڕی ئەمنی ھەڵوەشێندرایەوە، دۆسیەکەش جارێکی تر ئاڕاستەی لێکۆڵینەوە کراوە. 

مانگی ئایاری رابردوو، دادگای تاوانەکانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ "ئەحمەد حەمداوی عوید"ی ٣٨ ساڵ دەرکرد، کە ئەفسەرە بە پلەی مولازم لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و لە ١٦ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ھیشام ھاشمی ئەکادیمی و توێژەی ئەمنی و سیاسی بوو  لە عێراق، لە ٦ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٠ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا، دوای گەڕانەوەی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کە تێیدا رەخنەی لە چالاکی گروپە چەکدارەکان گرت کە بەرپرس بوون لە ھێرشکردنە سەر نێردە دیبلۆماسییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغداد، تیرۆر کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، سودانی میوانداری کۆبوونەوەی خولی سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی کردووە و رەوشی گشتی وڵات و ژمارەیەک دۆسیەی سیاسی و ئابوری و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوەکراوە.

ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەدراوە بە دانوستانەکانی تایبەت بە یاسای نەوت و غاز و دەرئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوە ھونەرییەی کە ھەفتەی رابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و سامانەسروشتییەکانی ھەرێم بەڕێوەچوو، سووربوونی حکومەتیش لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان دووپاتکرایەوە لەپێناو گەڵاڵەکردنی رەشنوسی کۆتایی یاساکە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران.

ھەروەھا سودانی و سەرکردەکانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت تاوتوێی رێوشوێنەکانی حکومەتیان کرد لە دژی ئەو کەسانەی بوونەتە ھۆی ناسەقامگیری بازاڕی دراو و میکانیزمەکانی داخستنی دەروازە ناڕەسمییەکان تاوتوێکران.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عائید ھیلالی، ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە عەرەبی جەدیدی راگەیاند، چەند کوتلەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران و حزبەکان لەنێویاندا ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، تێبینیان ھەیە لەسەر کاری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنەکە. 

ھاوکات حەیدەر عەزاوی، ئەندامی حزبی "بەیت الوەتەنی" دەڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەیەوێت کۆمیسیۆنێکی نوێ پێکبھێنێت، کە بە تەواوی لەژێر ھەژموونی خۆیدا بێت. 

لای خۆشیەوە، عیماد جەمیل، ئەندامی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، بابەتی گۆڕانکاری کردن لە کۆمیسیۆن رەتدەکەنەوە، چونکە بەبێ وەستان لەڕێی تیمەکانیانەوە کاردەکەن لەپێناو ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لەکاتی خۆیدا. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...105106107108109...338