ھاوپەیمانی فەتح: ھەر ھەوڵێک بۆ شکستپێھێنانی حکومەتەکەی سودانی خەیاڵە و بەدینایەت
کوردسات نیوز
١٢ی ئابی ٢٠٢٣
١٢٤
حامید موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی ھەوڵی شکستپێھێنانی حکومەتەکەی سودانی و ھەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەدەن، لە خەیاڵدا دەژین و ئەو بارودۆخە نابین.
وتیشی محەمەد شیاع سودانی بە رێنماییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کارەکانی دەکات و ھەماھەنگی لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەکەدا دەکات بۆ دەرکردنی بڕیارەکان.
پەرلەمانتارەکەی فەتح دووپاتیشی کردەوە، کە ھەموو یەک شەممەیەک چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆدەبێتەوە و رۆژانی دووشەممەش کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت دەکرێت، پاشان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت.