وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی فرۆشتنی ھەزار دۆلاری مانگانە بە ھاووڵاتیان روونکردنەوە دەدات
رێبوار
١٢ی ئابی ٢٠٢٣
٥٬٨٤٦
وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا لەبارەی ئەو دەنگۆیەی لە کەناڵەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەی کردنەوەی دەروازەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە بڕی ھەزار دۆلاری مانگە بە ھەر ھاووڵاتیەک دووپاتیکردووتەوە وەزارەتەکەیان تا ئێستا ھیچ رێنمایی و راسپاردەیەکی لەو بارەیەوە ئاراستە نەکراوە.
راشیگەیاندوە، لە کاتی دەرچوونی ھەر رێنمایی و راسپاردەیەک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەو مەبەستە لە رێگەی ماڵپەر و سەکۆ رەسمییەکانی وەزارەتەوە بڵاویدەکەنەوە.