عێراق

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق کامێرای چاودێری لەسەرجەم خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان و دەروازەکانی دیکەی عێراق دادەنرێت.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری دانانی کامێرای چاودێری ناوچەکانی پاسەوانی سنوری لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی وڵاتیش دەگرێتەوە، ئەو کامێرایانەش راستەوخۆ لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵدا دەبن.

دانانی کامێراکانی چاودێری لە خاڵە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردودا وەفدێکی دیوانی چاودێری عێراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنییان، سەردانی خاڵە سنورییەکانی ھەرێمیان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ڕێنمایی بۆ پێداچوونەوەی بە گرێبەستەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی کارەبادا دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، گرێبەستەکانی وزە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان ئیمزا کراوە،  لە ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦)  پارەی زۆری تیادا بەفیرۆ دەڕوات بەبێ ئەوەی سوود لە وزە وەربگرێت و حکومەت لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرێبەستانە و پێداچوونەوەیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ کۆمپانیای گەڕان و دۆزینەوەی کێڵگەی نوێی نەوتی، باسی لەوەکردوە، لەئێستادا وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە کارکردن لە ژمارەیەک کێڵگەی نوێی نەوت و لە داھاتویەکی نزیکیشیدا لە سنوری قەزای کفری سەر بە پارێزگای دیالە دەستدەکەن بە ھەڵکەندنی بیرێکی نوێی نەوت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەم کاتەدا پرۆسەی گەڕان و بەرھەمھێنانی نەوت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و ناوچە سنورییەکان چڕکراوەتەوە، ھاوکات کاریش دەکرێت بۆ گەشەپێدان و فراوانکردنی کێڵگەی نەفتخانە لە خانەقین و زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت تیایدا.

تائێستا حکومەتی ھەرێم لەسەر ئەو ھەوڵەی حکومەتی عێراق و کارکردن بۆ فراوانکردنی چالاکییەکانی وەزارەتی نەوت لە سنوری ماددەی ١٤٠ ھەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی "عێراق ئۆیل ریپۆرت" لە زاری چوار بەرپرسی عێراقییەوە بڵاویکردەوە، ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە رۆژانی ٢٣ ی ٢٤ی ئەم مانگە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات.

ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ھەفتەی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکات.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا یەکەم قۆناغی دانوستان لەبەغداد لەنێوان تورکیا ھەرێم و عێراق لەبارەی  دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەڕێوەچوو، بەڵام ھیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتەوە و بڕیاردرا کۆبوونەوەی داھاتوو لە ئەنقەرە بێت.

لە ٢٥ی ئازاری ئەمساڵەوە  ودوای بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە و تا ئێستاش کاتی دەستپێکردنەوەی نادیارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەناء موسەوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری چاودێری کۆمەڵایەتی بە ئاژانسی ھەوڵی عێراقی راگەیاند، لەئێستادا رێژەی ھەژاری لە عێراق ٢١%ـە و شەش ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن.

باسی لەوەشکردوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی تایبەت بە دۆسیەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەدات و لەئێستاشدا پێشنیازێک ھەیە بۆ ئەوەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەرۆزەکارەکانیش بگرێتەوە.

راوێژکارەکەی سودانی باسی لەوەشکردوە، سودمەندبووانی چاودێری کۆمەڵایەتی مانگانە ژمارەیان زیاد دەکات، یاساش ئەو کەسانەی دیاریکردووە کە ھاوکاری دارایی دەیانگرێتەوە، ئەگەریش بژێوی خێزانەکە گەیشتە سەروی ھێڵی ھەژاری، ئەو کاتە ھاوکارییەکەی حکومەت بۆ ئەو خێزانە دەبڕدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تا ئێستا ٢٢٢ کەس خۆیان کاندیدکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئاماری کۆتایی بگاتە زیاتر لە سێ ھەزار کاندید.

باسی لەوەشکردوە، ھەرکەسێک رێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەوەری بیگرێتەوە، بەبڕیاری دادگا حکوم درابێت، بڕوانامەی ساختەی پێشکەش کردبێت یان لەکاتی بانگەشەدا پێشێلکاری رێنماییەکان بکات، مافی کاندید بوون لە دەستدەدات و دوردەخرێتەوە.

تێکڕای ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ٢٨٥ کەسە. لەدوای ئەو ھەڵبژاردنەش، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگان، پارێزگاری نوێ بۆ پارێزگاکانیان ھەڵدەبژێرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی لە تویتەر نوسیویەتی، ئەرکی لێپرسینەوەو دادپەروەری بریتییە لە بەدواداچوون بۆ بیری بەعس و رێکخستنەکانی و رێگریکردن لە ھەر دزەکردنێکی عەقڵیەتی بەعس بۆ نێو دەوڵەت.

وتیشی، ئەوان پشتگیری داواکەی وەزیری خوێندنی باڵا دەکەن کە بۆ روونکردنەوەی تاوانەکانی بەعس لە نێو پرۆگرامەکانی خوێندنی زانکۆکان بڕیاری لە بارەوە داوە.

مالکی بە پێویستی دەزانێت، تاوانەکانی بەعس و گەندەڵی بیرەکەی بخرێتە نێو پرۆگرامی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن و بەدواداچوونی بۆ بکرێت وەک چۆن لە ئەوروپا بەدواداچوون بۆ بیری نازییەت دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا تاوانەکانی حزبی بەعس بخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنی زانکۆکان .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لە کۆی سێ ملیۆن و ٦٤١ ھەزارو ٥٦٦ کەس کە مافی دەنگدانیان ھەیە، ١٤٧ ھەزار و ٩٨٣ دەنگدەر تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.

وتیشی، لە پارێزگای ھەولێر  ٦٠ ھەزارو ٢٥٨ دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ٥٩ ھەزارو ٨٢٧ دەنگدەر و لە پارێزگای دھۆکیش ٢٧ ھەزارو ٨٩٨ دەنگدەر تۆمارەکان نوێکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە چوارچێوەی  لێکۆڵینەوەکانیدا لە عێراق بۆی دەرکەوتووە، بە بەھای ملیۆنان دۆلار بەناوی ھاوردەکردنی ئیندۆمییەوە پارە بردراوەتە دەرەوەی عێراق و ئەوەش گومانی لای بانکی فیدراڵی ئەمریکا دروستکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بانکی فیدراڵی ئەمریکا سەری سوڕماوە لەوەی کە بە بەھای ملیۆنان دۆلار " ئیندۆمی" ھاوردەی عێراق کراوە و لیژنە نێودەوڵەتییەکان پرسیار لە بانکی ناوەندی دەکەن، کە نەوەی ئێستای عێراق ھێندە حەزی لە خواردنی ئەو خۆراکەیە.

عەلی عەلاق وتیشی، لە ئێستادا یەدەگی عێراق لە زێڕ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٣٢ تۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیویانە کۆمەڵێک کەرەوستە و ئامێر و چەند بەشێکی گرنگی پاڵاوتگەی باکور بگەڕێننەوە کە لە سەردەمی شەڕی بەگژاچونەوەی داعش دزرابوون و دیارنەمابوون.

وتیشی، بە ھاوکاری و دەستپێشخەری نیشتمانی و بەھاوکاری لایەنەکان ئەو کەرەستانە لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانەوە گەڕێنراونەتەوە، کە نزیکەی ٦٠ بارھەڵگرەو بەبەھای ملیۆنان دۆلارە.

راشیگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کەرەستانە دەبێتە ھەنگاوێک بۆ بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەکە، کە توانایی بەرھەمھێنانی ١٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەیە لە رۆژێکدا، یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی رایگەیاندووە، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی لە دادگای رەسافە فەرمانی دەستگیرکردن و پشکنینی بۆ کازم فنجان وەزیری پێشووتری گواستنەوە دەرکرد، لە دۆسیەی پەیوەست بە سەرپێچیکردن لە گواستنەوەی فەرمانبەران و دانانیان لە نوسینگەکانی سەربە کۆمپانیای گشتی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق لە چەند وڵاتێک.

ئاشکراشیکردووە، وەزیری پێشووتری گواستنەوە ھەستاوە بە گواستنەوەو دانانی فەرمانبەران لە ئیسپانیا و سوید و تونس بەبێ ئەوەی نوسینگەی کۆمپانیای گشتی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراق لەو وڵاتانە ھەبێت.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە بەپێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەرکردووە، لە ١٨ی تەموزیش لە سەر ھەمان دۆسیە فەرمانی بانگھێشتکردنی بۆ وەزیری تۆمەتبار دەرکردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆر لە بانکەکان لە ژێر چاودێرییەکی ورد و کۆنترۆڵی بانکی ناوەندی عێراقدا نین، رووبەرووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەنگاوی گرنگی ناوە و سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێناوە.

وتیشی، رێگە بە کردنەوەی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو دەدەن لەناو فڕۆکەخانەکان و دۆلاریش بە نرخی بانکی ناوەندی دەدەنە سەرجەم گەشتیاران بەبێ جیاوازی، جگە لەو گەشتیانەی سەردانی ئەو وڵاتانە دەکەن کە لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و ھەموو جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵ قەدەغەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە زاری دوو لێپرسراوی باڵای حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێکی نھێنی لە عێراقە و چەند کۆبوونەوەیەکیشی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حزبی و سەربازیی ئەنجامداوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تائێستا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی و ھۆکاری سەردانەکەی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق نەزانراوە و ئەو لایەنانەشی لەگەڵیدا کۆبوونەتەوە ئامادەنین ھیچ زانیارییەک بدرکێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەپێی ساڵنامەی کشتوکاڵی و لەڕێگەی تیمی تایبەتمەندەوە لە عەلوەکان، چاودێری جوڵەی نرخی بەرھەمەکانی کشتوکاڵ دەکەن.

راشیگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی لەڕوی بەرھەمی ناوخۆییەوە ئاستی خۆبژێوییی ھەیە، نۆ کاڵای کشتوکاڵی لە ماوەی ڕابردوودا ھاوردەکردنیان راگیراوە، بەڵام لە ئێستادا بڕیاردراوە دەرگای ھاوردەکردن بەڕووی بەرھەمەکانی پێنج بەرھەمی وەک تەماتە، پەتاتە، خەیار و گوڵەبەڕۆژە و ئالیکی ئاژەڵ بەڕووی بازاڕەکانی وڵاتانی تردا بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، تائێستا پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، داواشیان کردووە ئەو پرۆژەیاسایە بەشێوەیەک دابڕێژرێتەوە کە لە بەرژوەندی گەلی عێراق بێت ببێتە ھۆکارێک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ماف بۆ ستەملێکراوان و ئەو بەندکراوانەش بگرێتەوە کە توانای گەورەیان ئەنجام نەداوە و زیانیان بەسامانی دەوڵەت نەگەیاندووە.

وتیشی، بەشێک لە کوتلە و لایەنەکان قسەی زۆریان لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی کردووە، بەڵام ھەموو جگە لە پروپاگەندەیەکی بێمانا ھیچی تر نییە، چونکە تائێستا جگە لە ئەنجومەنی وەزیران ھیچ لایەنێکی تر ئاگاداری ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک بۆ ماوەی پێنج رۆژ و بەوپێیەش پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە کەرکوک تاکو ٢٠ی ئاب بەردەوام دەبێت.

ھاوکات جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی رایگەیاند، تاکو رۆژی ١٣ی ئاب، کە بڕیاربوو کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکان بێت بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، ٦١ ھاوپەیمانێتی لە کۆمسیۆن تۆمارکرابوو، بەڵام دواتر دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ رۆژی ٢٠ی شوبات درێژبکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێ دوایین ئاماری کۆمسیۆن، تاکو رۆژی یەکشەممەی رابردوو ١٦١ ھاوپەیمانێتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...103104105106107...338