پارێزگاری بانکی ناوەند: بەناوی ھاوردەکردنی ئیندۆمییەوە ملیۆنان دۆلار لە عێراق بردراوەتە دەرەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٨٦٧
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، بانکی فیدراڵی ئەمریکا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیدا لە عێراق بۆی دەرکەوتووە، بە بەھای ملیۆنان دۆلار بەناوی ھاوردەکردنی ئیندۆمییەوە پارە بردراوەتە دەرەوەی عێراق و ئەوەش گومانی لای بانکی فیدراڵی ئەمریکا دروستکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بانکی فیدراڵی ئەمریکا سەری سوڕماوە لەوەی کە بە بەھای ملیۆنان دۆلار " ئیندۆمی" ھاوردەی عێراق کراوە و لیژنە نێودەوڵەتییەکان پرسیار لە بانکی ناوەندی دەکەن، کە نەوەی ئێستای عێراق ھێندە حەزی لە خواردنی ئەو خۆراکەیە.
عەلی عەلاق وتیشی، لە ئێستادا یەدەگی عێراق لە زێڕ زیادیکردووە و گەیشتووەتە ١٣٢ تۆن.