لە ھەرێم زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە
ڕێبوار
١٧ی ئابی ٢٠٢٣
٧٢٠
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامەو لە کۆی سێ ملیۆن و ٦٤١ ھەزارو ٥٦٦ کەس کە مافی دەنگدانیان ھەیە، ١٤٧ ھەزار و ٩٨٣ دەنگدەر تۆمارەکانیان نوێکردووەتەوە.
وتیشی، لە پارێزگای ھەولێر ٦٠ ھەزارو ٢٥٨ دەنگدەر، لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ٥٩ ھەزارو ٨٢٧ دەنگدەر و لە پارێزگای دھۆکیش ٢٧ ھەزارو ٨٩٨ دەنگدەر تۆمارەکان نوێکردووەتەوە.