دەوڵەتی یاسا: ئەوەی لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی دەوترێت تەنھا پروپاگەندەیە
کوردسات نیوز
١٦ی ئابی ٢٠٢٣
٣١٧
جاسم موسەوی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاند، تائێستا پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، داواشیان کردووە ئەو پرۆژەیاسایە بەشێوەیەک دابڕێژرێتەوە کە لە بەرژوەندی گەلی عێراق بێت ببێتە ھۆکارێک بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ماف بۆ ستەملێکراوان و ئەو بەندکراوانەش بگرێتەوە کە توانای گەورەیان ئەنجام نەداوە و زیانیان بەسامانی دەوڵەت نەگەیاندووە.
وتیشی، بەشێک لە کوتلە و لایەنەکان قسەی زۆریان لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی کردووە، بەڵام ھەموو جگە لە پروپاگەندەیەکی بێمانا ھیچی تر نییە، چونکە تائێستا جگە لە ئەنجومەنی وەزیران ھیچ لایەنێکی تر ئاگاداری ناوەڕۆکی پرۆژەیاساکە نییە.