محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، توانیویانە کۆمەڵێک کەرەوستە و ئامێر و چەند بەشێکی گرنگی پاڵاوتگەی باکور بگەڕێننەوە کە لە سەردەمی شەڕی بەگژاچونەوەی داعش دزرابوون و دیارنەمابوون.

وتیشی، بە ھاوکاری و دەستپێشخەری نیشتمانی و بەھاوکاری لایەنەکان ئەو کەرەستانە لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانەوە گەڕێنراونەتەوە، کە نزیکەی ٦٠ بارھەڵگرەو بەبەھای ملیۆنان دۆلارە.

راشیگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کەرەستانە دەبێتە ھەنگاوێک بۆ بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەکە، کە توانایی بەرھەمھێنانی ١٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەیە لە رۆژێکدا، یەکێکە لە گەورەترین پاڵاوگەکانی عێراق.