گۆڤاری ئیکۆنۆمیست لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای داواکاری حکومەتی عێراق لە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ھاوکاریکردنی لە دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری دزی سەدە کە پێکھاتوون، عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی و سێ بەرپرسی دیکەی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، پێدەچێت بەرپرسیارێتی گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان گوازرابێتەوە بۆ حکومەتەکانی ئەو وڵاتانەی تۆمەتبارەکانیان بۆ ھەڵھاتووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، یاداشتی دەستگیرکردنی ھەر یەکە لە عەلی عەلاوی وەزیری پێشووی دارایی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری و راوێژکار و سکرتێری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، کە تۆمەتبارن لە دۆسیەی بردنی ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستەی گشتی باجەکان کە دواتر بە دزی سەدە ناوبرا، دراوەتەوە پۆلیسی ئینتەرپول بەمەبەستی دەستگیرکردنیان و رادەستکردنەوەیان بە عێراق.