ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی راگەیەندراوێکیان لە بارەی دۆخی دەریای سور بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن ھەنگاو دژی حوسییەکان بنێت.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، داوای ھەنگاوی بەپەلە دەکەن دژی ھێرشی نایاسایی و دەستبەسەردا گرتنی کەشتیە بازرگانییەکان و تیمەکانیان، دەشڵێن، حوسییەکان بەرپرس دەبن لە ھەر دەرەنجامێک لە ئەگەری بەردەوام بوون لە ھێرشەکانیان، چونکە ئەو ھێرشانە ھەڕەشەن بۆ سەر ژیان و ئابوری جیھان و بازرگانی لە رێڕەوە ئاوییەکان.
ھاوکات، جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا باسی لەوەکردووە، مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان و ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانیان بکەن و ھەر کارێک دژی حوسییەکانیش بکرێت پێویستە زۆر بە وریایەوە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە دووری نازانن رەوشی لوبنان بەرەوی خراپی بڕوات و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتە پەرەبسێنێت، بە تایبەت دوای کوشتنی ساڵح عروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیروت.
داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بە زووترین کات لوبنان بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە ئەڵمانیا، یاخود ھەر وڵاتێکی تر کە ئارامە، چونکە رەوشی ناوچەکە بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە و سەقامگیر نییە.
رۆژی سێی ئەم مانگەش حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوی تیرۆرکردنی عاروری پێشھاتێکی مەترسیدارە و بێ وەڵام تێناپەڕێت.
دوا بە دوای دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە شاری کرمان، عەلی خامەنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، وەڵامی تەقینەوەکان قورس و یەکلایی کەرەوە دەبن و سزای توندی بەدواوە دەبێت، ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانیش دەڵێت، تەقینەوەکان کردەوەی تیرۆریستییە و وەڵامی توندیان دەبێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ماتیۆ میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە تەقینەوەکانی ئێرانەوە نییە، ھیچ ھۆکارێکیش نییە، تا تەقینەوەکانی پارێزگای کرمانی ئێران بە ئیسرائیلەوە ببەسرێتەوە.
لای خۆشیەوە ھەروەھا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تەقینەوەکان دەکات و دەڵێت، دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە سزابدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی سعودییە و قەتەریش ھاوشێوەی وڵاتانی تری جیھان ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی شاری کرمان دەکەن.
ھاوکات نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستییانە دەکات کە شاری کرمانیان لە ئێران بە ئامانج گرت.
پارێزەرانی ترەمپ داوایان لەو ویلایەتە کردووە بڕیارەکە ھەڵبوەشێننەوە، چونکە ئەو بڕیارە کە لەلایەن وەزیری کاروباری ویلایەتی "ماین"ەوە دەرکراوە لەجێی خۆیدا نییە.
پێشتریش دادگای باڵا لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ گونجاو نییە بۆ ئەوەی کێبڕکێی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکات لەو ویلایەتە، بەھۆی ئەوەی ھانی یاخیبووانی داوە بۆ ھێرشکردنە سەر کۆنگرێس لە ساڵی ٢٠٢١دا.
لە مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا دادگای ویلایەتی جۆرجیا ترەمپی تۆمەتبار کرد بە ھەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠.
حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیرۆرکردنی "عاروری" و ھاوڕێکانی لە بەیروت پێشھاتێکی مەترسیدارە و بەبێ وەڵام تێناپەڕێت، چونکە پەیامی سیاسی و ئەمنی روونی تێدایە. حزبوڵا راشیگەیاند، ئیسرائیل دوای ٩٠ رۆژ لە کوشتن و بڕین، پەنای بردووەتە بەر سیاسەتی تیرۆرکردن.
ھاوکات، نوسینگەی نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی لوبنان بڵاویکردەوە، بە وەزیری دەرەوەی وتووە سکاڵایەکی بەپەلە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بکات سەبارەت بە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بە ئامانجگرتنی بەیروت.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ دوو مووشەکی بالیستی حوسییەکان کەشتیەکی بارھەڵگریان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەو ھێرشە ٢٤مین ھێرشی حوسییەکانە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور لە دوو مانگی ڕابردوودا و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەوبارەوە لە نیویۆرک کۆببێتەوە.
گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور، ڕێڕەوێکی ستراتیژین بۆ گواستنەوەی دەریایی، بەو پێیەی ١٢%ی بازرگانی جیھانی پێیدا تێدەپەڕێت، ھێرشی حوسیەکان پاڵی بە ئەمریکا و زیاتر لە ٢٠ وڵاتەوە ناوە کە ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی پێکبھێنن بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە دەریای سووردا.
ئەو سیناتۆرە بەڕەچەڵەک جولەکەیە کە نوێنەرایەتی ویلایەتی ڤێرمۆنت دەکات بۆ پارتی دیموکرات، ڕایگەیاندووە نابێت چیتر باجدەری ئەمریکی بەردەوام بێت لە ھاوبەشیکردن لە کوشتنی منداڵ و خەڵکی بێتاوانی غەززە.
ساندەرز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، ڕاستە شەڕەکە بە ھێرشی حەماس دەستیپێکرد، بەڵام وەڵامی سەربازی ئیسرائیل ناڕێژەیی و نا ئەخلاقی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو، لەکاتێکدا بە چەکی ئەمریکی ئەنجامدرا.
ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت ئاماژەی بەوە کردووە، “پێدەچێت تیرۆرکردنی ساڵح عاروری بۆ ماوەیەک گفتوگۆکان لە ڕێڕەوی خۆیان لابدات.
بەپێی رۆژنامەکە، گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ھەمیشەیی "ھێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژە و کوشتنی عاروریش ھێندەی تر بەربەست دروست دەکات.
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ١٢٨ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵن و ٢٦١ کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە تائێستا ٢٢ ھەزار و ٣١٣ کەس کوژران، ٥٧ ھەزار و ٢٩٦ کەسیش برینداربوون کە زۆربەی کوژراو و بریندارەکانیش ژن و منداڵ و کەسانی بەساڵاچوون.
ئاژانسی ھەواڵی "ئێرنا"ی رەسمی ئێران بڵاویکردەوە، سبەینێ ئیبراھیم رەئیسی بە یاوەری وەفدێکی باڵای سیاسی و ئابووری سەردانی تورکیا دەکات. بڕیاریشە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بکات و دواتر بەشداری لە ھەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ھاریکاری ئێرانی - تورکی دەکات.
بەپێی ئاژانسەکە، سەرۆکانی ئێران و تورکیا دوای کۆبوونەوەکانیان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش ئەنجام دەدەن و ئەنجامی گفتوگۆکانیان دەخەنەڕوو.
بڕیاربوو رۆژی ٢٨ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو رەئیسی سەردانی تورکیا بکات، بەڵام سەرۆکایەتی تورکیا لەو کاتەدا رایگەیاند کە ئەو سەردانە ئەنجام نادرێت، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی روونبکاتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، بەپێی داتاکان رێژەی ھاتنی کۆچبەران بە شێوەی نایاسایی بەراورد بە سالڕَنی رابردوو کەمی کردووە. ئاماژەی بەوەکرد لەئەمساڵدا ٢٩ ھەزار و ٤٣٧ کۆچبەر لە رێگەی کەنداوی ئینگلیزەوە بە نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە. ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی لە ٣٦% کەمیکردووە کە رێژەی کۆچبەرانی نایاسایی لەو ساڵەدا زیاتربوو لە ٤٥ ھەزار و ٧٧٥ کۆچبەربووە.
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا, لەگەڵ دەستبەکاربوونی یەکێک لە پێنج کارە لە پیشنەکانی کەمکردنەوەی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ وڵاتەکەیان، چونکە ئەو رێژەی ھاتنی کۆچبەران باری دارایی ئەو ولڕَتەی بەتەواوەتی ھیلاکردووە، تێچوەکەی گەیشتبووە ھەشت ملیۆن پاوەن لە رۆژێکدا.
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ ژاپۆانی ھەژاند، بەھۆیەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٤ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
سەبارەت بە زیانە ماددیەکانیش حکومەتی چین رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە خزمەتگوزارییەکانی ھێڵی ئاسن و گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان ڕاگیراون.
ھاوکات، ئاژانسی بومەلەرزەزانی چینیش رایگەیاند تەنھا لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا زیاتر لە ١٥٥ بومەلەزە بە گوڕی جیا جیا لە روویانداوە.
سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، گرووپی چەکداری حوسی، دوو موشەکی بالیستیکیان ھەڵداوە و کەشتییەکی جەنگی ئەمریکییان لە نزیک دوورگەی ھانیش لە باشووری دەریای سوور کردووەتە ئامانج.
ئەوەشیان پشتڕاستکردەوە کە بەلەمەکانی حوسییەکان لە مەودایەکی دوورەوە موشەکەکانیان ئاراستەی کەشتییە جەنگییەکە کردووە بەبێ ئەوەی بەری بکەوێت.
ھەروەھا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، میدیاکانی ئیسرائیل و ئێران ھەواڵی ھێرشێکی حوسییەکانیان بۆ سەر کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سووردا بڵاوکردەوە کە گوایا دواتر پێکدادانی تووند لەنێوان ھەردوولا ڕوویداوە.
میدیای فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، ھێرشەکە سەعات ٤:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بووە و تیایدا فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل لە ئاراستەی بەرزاییەکانی جۆلانەوە ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێرشەکە تەنھا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمەوە، بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا لەنزیک سنورەکانی ھەردو وڵات و دیمەش بەردەوامە و ئیسرائیل پێیوایە ئەو بنکە سەربازیانەی بۆردومان دەکرێن، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانی تێدایە و ھەوڵ دەدەن ئاسایشی وڵاتەکەی تێکبدەن.
ئاژانسی ھەواڵی یۆنھاپی کۆریای باشوور وێنەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، لی جای میونگ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور دوای بریندابوونی لەسەر زەوی بەبێ ھۆشی کەوتووە.
ئاژانسەکە روونیشیکردووەتەوە، ھێرشبەرەکەش لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.
بەرپرسێکی نەخۆشخانەی زانکۆی نیشتمانی بوسان ڕایگەیاندووە، برینەکەی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن مەترسی لەسەر ژیانی نەبووە، ھەروەھا دوای وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە، گواستراوەتەوە بۆ سیئۆل.
لی بە تۆمەتی بەرتیلدان بە کۆمپانیایەک کە گومانی گواستنەوەی ٨ ملیۆن دۆلاری نایاسایی بۆ کۆریای باکووری لێدەکرێت، لەلایەن دادگاوە داواکراوە.