دوو مووشەکی حوسییەکان لە نزیک کەشتییە بارھەڵگرەکان لە دەریای سوور کەوتنەخوارەوە
یەحیا
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٦٥
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئەمریکا رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ دوو مووشەکی بالیستی حوسییەکان کەشتیەکی بارھەڵگریان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەو ھێرشە ٢٤مین ھێرشی حوسییەکانە بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور لە دوو مانگی ڕابردوودا و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەوبارەوە لە نیویۆرک کۆببێتەوە.
گەرووی بابولمەندەب و دەریای سوور، ڕێڕەوێکی ستراتیژین بۆ گواستنەوەی دەریایی، بەو پێیەی ١٢%ی بازرگانی جیھانی پێیدا تێدەپەڕێت، ھێرشی حوسیەکان پاڵی بە ئەمریکا و زیاتر لە ٢٠ وڵاتەوە ناوە کە ھاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی پێکبھێنن بۆ پاراستنی کەشتیوانی لە دەریای سووردا.