کوژرانی جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە
لاڤە
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٨٣٨
حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیرۆرکردنی "عاروری" و ھاوڕێکانی لە بەیروت پێشھاتێکی مەترسیدارە و بەبێ وەڵام تێناپەڕێت، چونکە پەیامی سیاسی و ئەمنی روونی تێدایە. حزبوڵا راشیگەیاند، ئیسرائیل دوای ٩٠ رۆژ لە کوشتن و بڕین، پەنای بردووەتە بەر سیاسەتی تیرۆرکردن.
ھاوکات، نوسینگەی نەجیب میقاتی سەرۆکی حکومەتی لوبنان بڵاویکردەوە، بە وەزیری دەرەوەی وتووە سکاڵایەکی بەپەلە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمار بکات سەبارەت بە دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و بە ئامانجگرتنی بەیروت.