وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، رۆژی سێ شەممە ھێزەکانی وڵاتەکەی ھێرشێکی سەربازیان کردۆتە سەر چەکدارانی بزوتنەوەی شەباب لە شاری گالکایۆ سۆماڵ.
پینتاگون راشیانگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ئەنجامی ئەو ھێرشە بەردەوامە, بە پێی ئەنجامە سەرەتایەکانیش ھیچ کەسێکی سیڤیل بەر ئەو ھێرشانە نەکەوتوە، ئەوەش بە یەکەم ھێرشی سەربازی دادەنرێت لە ئیدارەکەی بایدندا.
بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی مونا لە ژێر چاودێری توندی تەندروستییدا بوو، کە بۆ ھەر حاجییەکە ناوچەیەک بۆ وەستان دیاریی کرابوو.
دوابەدوای ئەوەش حاجیان ئاژەڵیان کردە قوربانی و بۆ قبوڵبوونی حەجەکەیان پارانەوە. حاجیان لە دوای کۆتاییھاتنی مەراسیمی حەج جەژن دەکەن و پاشان ئامادەکاریی دەکەن بۆ گەرانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ئەمساڵ ٦٠ ھەزار حاجی بەشداری ڕێوڕەسمی حەج دەکەن و تەنھا ھاووڵاتیانی ناوخۆی سعودیەش ڕێگەیان پێدراوە حەج بکەن.
دوای بەدوای کۆتاییھاتنی نوێژی جەژنیش، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بزووتنەوەی تاڵیبان ویستی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی نییە، لە لایەکی ترەوە نێردەی دیپلۆماتی ١٥ وڵات کە بارەگایان لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ھەیە، داوایان لە بزووتنەوەی تاڵیبان کرد، پەلامارە بەردەوامەکان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە ڕابگرێت.
وەفدەکە لە ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای خۆبەڕێوەبەری پێکھاتووە و لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد.
ھاوکات باسیان لە ڕەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.
خۆپیشاندەران داوای یەکگرتنەوەی پارچە دابڕاوەکانی خاکی وڵاتەکەیان دەکرد بە تایبەت شاری "فاماگوستا" کە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیایە، ئەو داوایەشیان لە دژی لێدوانێکی "ئەردۆغان" بوو کە پشتیوانی بۆ چارەسەری دوو وڵات دەربڕی.
"ئەردۆغان" بۆ بەشداری کردن لە ٤٧ەمین ساڵیادی ئۆپراسیۆنی ئاشتی قوبرس چووە کۆماری تورکی قوبرسی باکور و لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوای چارەسەری دوو وڵاتی کرد و بەردەوامیدان بە پشتیوانی کردنی تورکانی قوبرسی دووپاتکردەوە.
پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای "خوزستان" دژی کەمی ئاو بەردەوامە و ھێڵی ئینتەرنێتیش لە چەند ناوچەیەک بڕاوە، بە پێی پارچە ڤیدیۆیەکیش دەردەکەوێت کە پۆلیسی ئێران بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاودەکەنەوە و پێکدادان ڕوویداوە. ھەندێک لە میدیاکانیش دەڵێن، ھێزی زیاتر ڕەوانە کراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.
زۆربەی خەڵکی پارێزگای خوزستان عەرەبن و بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین کەس کوژراون و دەستگیرکراون، لێپرسراوانی ئێرانیش پلانێکیان بۆ گەیاندنی ئاو بە ٤٧١ گوندی سەر بەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە.
بە وتەی "پرایس"، ئەمریکا ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکانی "ڤییەنا"، بەڵام "ئێران" داوای کاتی زیاتری کردووە و سزاکانیش تەنھا لە ڕێگەی دیپلۆماسی ھەڵدەگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، لە دانوستانەکان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان "واشنتۆن" و "تاران" پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام ھیچ ڕێککەوتنێک تا ئێستا نەکراوە.
پێشتریش "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی، ڕێککەوتنێک ھەیە لە نێوان بەریتانیا و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندانیکراو، ئەو ڕێککەوتنەش پەیوەندی بە دانوستانەکان و ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە نییە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئاسانکردنی گواستنەوەی حاجیان لە مەککەوە بۆ مینا تا بچنە سەر کێوی عەرەفە، ھاوکات تەواوی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بۆ پاراستنی حاجیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ کراوە.
وەزارەتی تەندروستی سعودیەش رایگەیاندووە، تا ئێستا رەوشی تەندروستی حاجیان جێگیرە و ھیچ نەخۆشی و پەتایەک لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تەواوی ئامادەکارییەکانیشیان کردووە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەشی حاجیان بکەن.
بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بۆ ساڵی دووەم رێورەسمی حەج جیاواز لە ساڵانی رابردوو بەرێوەدەچێت نزیکەی ٦٠ ھەزار حاجی بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان بەشداری رێورەسمەکە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدا ساڵی ٢٠١٩ دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار حاجی بەشداری رێورەسمی حەجیان کردوە .
میدیای رەسمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی بە رێکخراوی بەرنامە و بودجەی وڵاتەکەی کردووە، بودجەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە پارێزگای خوزستان تەرخان بکات و بەدواداچوونی بە پەلە بۆ ئەو پرسە بکات.
ماوەی چوار رۆژە، خۆپیشاندان دژی کەمی ئاو و کارەبا لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و لە ھەندێک ناوچە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش تائێستا سێ کەس کوژراون و میدیای ئێران تەنھا کوژرانی یەک کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.