جیهان

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە عەفرین تەقییەوە، بە پێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە ناوچەیەكی نزیك نەخۆشخانەی دێرسیم بوە، كە چەكدارانی سەر بە توركیای تیادا بوە، لەبارەی تەقینەوەكەوە تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی رانەگەیاندوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئاژانسی ھەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە ، لە بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستاندا  کە بەھۆی قەیرانی کەمی ئاوەوە سەری ھەڵداوە ، تا ئێستا دوو خۆپیشاندەر کوژراون، ھێزەکانی پۆلیسیش رەتی دەکەنەوە کە توندوتیژیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دابێت و گومان دەکرێت گروپێکی تێکدەر لەناو خۆپیشاندەراندا ھەبێت و ھۆکاری کوژرانی ئەو دوو خۆپیشاندەرە بن .
خۆپیشاندانەکان دژی قەیرانی کەمی ئاو لە ١٧ شاری پارێزگای خوزستان بەرێوەدەچێت و خۆپیشاندەران رێگا سەرەکییەکان دادەخەن و چەندین دروشمیان دژی حکومەت بەرز کردۆتەوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەھۆی بۆردومانکردنی شارۆچکەی ئەحسم لە ڕیفی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ٧ مەدەنی کوژراون سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و چواریان ژن و سیانیان منداڵ بوون، ھەر بەھۆی بۆردومانەکەوە ٩ کەس برینداربوون، کە ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ھیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئێران نەکراوە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتەکەی و بەریتانیا و ئەمریکا ھەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ١٠ زیندایکراو بەڵام  نا دڵنیایی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە وای کردووە، کە ئەمریکا بەڵێنەکەی ئێران بۆ ئازادکردنی زینداییکراوەکان بە بەخشینی ھیوا بە کەسوکاریان بزانێت و ئەوەش ڕابگەیەنێت کە لە واقیعدا ڕێککەوتن نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی لیژنەی بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان، ئاشکرایکرد، حکومەت و ھۆزەکان پشتیوانی سەرخستنی ھەوڵەکانیان دەکەن.

ھەر سەبارەت بە دانووستانەکان، سەرچاوەیەکی ئەفغانی باسی لەوەکردووە، وتووێژەکانی ئاشتی بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە بینیوە و ئەوەی ئێستا پێویستە بەدیھێنانی ڕێککەوتنە بۆ ڕاگرتنی ھێرشە سەربازییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمز،  پزیشکێکی ڤێتەرنەری تەمەن ٥٣ ساڵ کە لە یەکێک لە پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاژەڵان کاری کردووە و شیکردنەوەی بۆ جەستەی چەند مەیمونێک کردووە، توشی ڤایرۆسەکە بووە و دوای چەند ھەفتەیەکیش نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتووە و لە ٢٧ی مانگی رابردووش گیانی لەدەستداوە.

پێشتر چین ھیچ حاڵەتێکی مردن و زۆر قورسی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار نەکردووە کە بە ڤایرۆسی مەیمونی بی ناسراوە و بۆ یەکەم جار ساڵی ١٩٢٣ دۆزراوەتەوە، ڤایرۆسەکەش لە رێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی برۆکسڵ، ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعشی بە ڕەچەڵەک بەلژیکی، ڕادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و ڕێکارەکانیش لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنیان داوە، کار بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڤاکسینی کۆرۆنا بە زووترین کات بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی دوورخستنەوەی منداڵان لە کەمپی ھۆل لە "فکری توندڕەوی".


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو لە شاری حەسەکە، گەیەنراوەتە پەرلەمانی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، بزوتنەوەکە ھەوڵ دەدات وەفدە نۆ ئەندامییەکەی کابوڵ قایل بکات سیستمی حوکمڕانی و دەستوری ئەو وڵاتە بگۆڕدرێت.


ڕۆژێک پێش گفتوگۆکان حامید کارەزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە فڕۆکەخانەی کابولەوە وەفدی ئەفغناستانی بەڕێکرد و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییشدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئەو سەردانە ئەنجامێکی باشی بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ئەفغانستان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بڵاویان کردووەتەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە ڕیفی پارێزگای دێرەزۆر، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی لە نێوان ھۆزە عەرەبەکانی (عەگیدات و زیبان) و ھەسەدە دەستیپێکردووە، بە پێی میدیاکان، شەڕەکە سەرەتا لە نێوان ژمارەیەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە سەرچاوەی گرتووە، کە ھەر یەکەیان سەر بە ھۆزێک بوون و دواتر ئاڵۆزییەکان تەشەنەی کردووە و ھۆزی عەگیدات ھێرشی کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی ھەسەدە بۆ تۆڵەکردنەوە، بەھۆیەوە ژمارەیەک لە ئەندامی ھۆزەکان کوژراون.

مەترسی ئەوەش دەکرێت شەڕ و پێکدادانەکان بگوازرێتەوە بۆ ھەردوو شارۆچکەی (ھەجین و شحێل)، بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکەش ھەسەدە لە حەسەکەوە ھێزی ڕەوانە کردووە.

بەڵام تا ئیستا ھێ سەرچاوەیەکی ڕەسمی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات زانیارییەکانی پشتڕاست نەکردووەتەوە و ئامادەی ھیچ لێدوانێکیش نین لەو بارەیەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی دواین ئامار، تا ئێستا لە سەرجەم ئەو وڵاتانەی لە ئەوروپا لافاو زیانی پێگەیاندوون، ژمارەی قوربانییەکان گەیشتووەتە ١٥٣ کەس و چاوەڕوانیش دەکرێت ئامارەکە زیاتر بەرزببێتەوە، چونکە نزیکەی ١٠٠٠ کەس چارەنووسیان نادیارە.


میدیاکانی ئەڵمانیاش بڵاویانکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئەو وڵاتەدا گیانیان لە دەستداوە بۆ ١٣٣ کەس بەرزبووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەزا فەلاح بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سوری پارێزگای کرمان ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ئێران کردووە، ئاوی ڕووبارەکان بەرزبووەتەوە و لافاو لە ٢١ گوندی پارێزگای کرمان دروستبووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھۆی لافاوەوە، پێنج کەس لە ناوچەکانی کیسکان و دەزارچی و بیدێشک بێسەروشوێن بوون کە ئەمڕۆ تیمەکانیان توانیوویانە تەرمی سێ کەسیان بدۆزنەوە و گەڕان بەدوای دوو کەسەکەی تریش بەردەوامە.


ھەر بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ئێران و ناوچەکەی گرتووەتەوە، لافاو لە زیاتر ٢٣ گوندی پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروستبووە و زیانی بە زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەرھەمی جوتیاران گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد سەبری پور سەرپەرشتیاری قایمقامیەتی شاری شادگان بە ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی خۆپیشاندانی شەوی ڕابردووی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە شارەکە، گەنجێک بە گولـلە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجە لەلایەن کەسانی ھەلپەرست و گێرەشێوێن کوژراوە و لێکۆڵینەوەی ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستیپێکردووە.


ماوەی چەند ڕۆژێکە، خۆپیشاندان دژی کەمی و ئاو و کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە زۆربەی شارەکانی پارێزگای خوزستان دەستیپێکردووە و دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکە پێکھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٤ ڕۆژی ڕابردووی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان، لانی کەم ھەزار و (٢٥٠) کەس کوژراون کە لەناویاندا ژن و منداڵ ھەیە و ھەزار و (٥٠) کەسیش برینداربوون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا، ھەزاران خێزان بەھۆی ھەڕەشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و مەترسی بۆ سەر ژیانیان، ئەو وڵاتەیان جێھێشتووە، چەکدارانی تاڵیبانیش (٢٦٠) بینای حکومەت و شوێنی نیشتەجێبوونی لەو ناوچانە تەقاندووەتەوە کە کۆنترۆڵیکردوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی میدیاکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا لە گوندی عەرەب حەسەنی بچووکەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی "عەون دادات و ئەل ماسی" لە باکووری مەنبەج، لەو ھێرشەشدا ١٠ گولـلە ھاوەن بەر گوندی "عەون دادات" کەوتووە و ھێرشیش بۆ سەر گوندی ئەل ماسی بەردەوامە.

لەلایەکی تریشەوە، سوپای تورکیا گوندەکانی مەرانەق و ئالقەمیەی ناوچەی شەرایان تۆپباران کردووە، ھاوکات ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراویش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ڕایگەیاند، لە ١٧ مانگی ڕابردوودا، ڤایرۆسی کۆرۆنا فشاری زۆری لەسەر خەڵک و کۆمەڵگە دروستکردووە و جگە لە بابەتی تەندروستی، کاریگەری دەرونی لەسەر خەڵک داناوە و زیانی ئابوری و کلتوری زۆریشی بە ئێران گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا حەوت ملیۆن دۆز ڤاکسینیان لە خەڵکی ئێران داوە و دوو ملیۆنی دیکەش دابەشکراوە کە ئامادەیە بۆ کوتان، جگە لەوەش لەم ھەفتەیەدا شەش بۆ حەوت ملیۆن ڤاکسینی دیکە ھاوردەی وڵات دەکرێت، بەوەش دەتوانن زۆربەی کەسانی تەمەن سەروو ٦٥ ساڵ بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی ئاماری ڕەسمی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا ئێستا، نزیکەی چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس لەو وڵاتە، لانیکەم یەکەم دۆزی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی تێوەگلان لە سەرکوتکردنی دیموکراسی، حەوت کەس لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی چین کە بەڕێوەبردنی کاروباریی ناوچەیی ھۆنگ کۆنگیان لە ئەستۆیە، خراونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا.

ھاوکات ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە وەک کاردانەوەیەک بۆ سەرکوتکردنی داخوازییە دیموکراسییەکانی گەلی ھۆنگ کۆنگ لەلایەن حکومەتی چینەوە، دراوە و بەو شێوەیە دەیانەوێت نیشانی بدەن کە واشنتۆن بەردەوام لە پاڵ گەلی ھۆنگ کۆنگ دەبێت.

لە یەک ساڵی ڕابردوودا و بەھۆی سەرکوتکردنی ئازادییە سیاسییەکان، ئەمریکا سزای بەسەر چەند بەرپرسێکی دیکەی ھۆنگ کۆنگدا سەپاندووە، لەوانەش سەرۆکی حکومەتی ناوچەیی و بەرپرسانی سەربازیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...378379380381382...413