ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ حکومەتی برۆکسڵ، ژمارەیەک ژن و منداڵی کەسوکاری چەکدارانی داعشی بە ڕەچەڵەک بەلژیکی، ڕادەستی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە و ڕێکارەکانیش لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا بەڵێنیان داوە، کار بکەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڤاکسینی کۆرۆنا بە زووترین کات بۆ کەمپەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی دوورخستنەوەی منداڵان لە کەمپی ھۆل لە "فکری توندڕەوی".


ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا باسی لەوەشکردووە، دۆسیەی گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان و بەردەوامبوونی تورکیا لە بڕینی ئاو لە شاری حەسەکە، گەیەنراوەتە پەرلەمانی ئەوروپا.