جیهان

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ھیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران ھێزی لە رادەبەدەریان دژی خۆپیشاندەرانی پارێزگای خوزستان بەکارھێناوە، کە دژی بێئاویی لە ناوچەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.


رێکخراوەکە داوای لە تاران کردووە وردەکاری کوشتنی سێ خۆپیشاندەری خوزستان بڵاوبکاتەوە و لێپرسینەوەش لە بەرپرسانی کوشتنی خۆپیشاندەران بکات، ھاوکات پێویستە حکومەت کێشەی بێئاویی لە ناوچەکەدا چارەسەر بکات.


ماوەی چەند رۆژێکە خەڵکی پارێزگای خوزستان کە زۆرینەیان عەرەبن، لە دژی بێئاوی رژاونەتە سەرشەقامەکان و رۆژانەش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکاندا دروستدەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی بڵاویکردەوە، سعودیە وەفدێک رەوانەی تاران دەکات تاکو بەشدار بێت لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران. ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بەردەوامە تاکو لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکانیان لای یەکتر بکەنەوە.
رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە بابەتی سەردانەکەی مستەفا کازمی تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پێستریش عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئیران وتبووی، پابەندن بەو گفتوگۆیانەی لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ سعودیە، چونکە ھەردوولا پێویستیان بە ئەم ھەنگاوەیە و نابێت ھیچ رێگرییەک دروست بکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بزوتنەوەی تاڵبیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی ئەمریکا ھێرشی کردووەتەوە سەر ھەرێمی قەندەھار و چەند ناوچەیەکی ھلمند لە ئەفغانستان و بەھۆیەوە چەند کەسێکی مەدەنی و چەند چەکدارێکی تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە، ئەم ھێرشانەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانە و دەرئەنجامیشیان دەبێت.
پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لەپێناو ھاوکاریکردنی ھێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی چەند جارێک ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی تاڵیبان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی ھەینی ھێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی باسارکیچارکی ھێرشیان کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەیان و سەربازێکیان بە چەکی نیشانەشکێنی ئەرمینییەکان کوژراوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان بەھۆی شەڕەکەوە سێ سەربازی ئەرمینیاش بریندار بوون و تاکو ئێستاش ھەردوولا یەکتر بە ھەڵگیرساندنی شەڕەکە تۆمەتبار دەکەن.
لە دوای شەڕی کارەباخ و کۆنترۆڵکردنی ھەرێمەکە لەلایەن ئازەربایجانەوە، ئەمە یەکەم رووبەڕووبوونەوەیە لەنێوان ھەردوولادا رووبدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھێزەکانی پۆلیسیش ھەوڵی دوورخستنەوەی ئەو خۆپیشاندەرانەیان دا کە ویستیان لە شوێنی بەڕێوەچوونی رێورەسمە نزیک ببنەوە. خۆپیشاندەران کۆمەڵێک دروشمیان بەرزکردبۆوە و داوا ڕاگرتن و ھەڵوەشاندنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادیان دەکرد .  
ئەمساڵ بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر بەڕێوەدەچن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ژاپۆندا لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد و حکومەتی ژاپۆنی ڕووبەڕووی ڕەخنە و فشارێکی زۆر بوونەتەوە . ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەم ئامادەی ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بوون کە زۆربەیان وەفەدەکان و ئەو میوانانە بوون کە پێشتر بانگھێشتکرابوون وەکو (جیل بایدن)ی ھاوسەری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن (یوشیھایدی سوگا) و حکومەتەکەی ڕەخنەی زۆریان لێدەگیرێت و بەوە تۆمەتبار دەکرێن کە تەندروستی گشتی گەلی ژاپۆنی بە ھەند وەرناگرن ، بە تایبەت دوای ئەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری تۆکیۆی پایتەخت ژمارەیەکی پێوانەیی حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا کە نوێنەرایەتی زۆرینەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لەگەڵ ئەندامانی وەفدی ئیدارەی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا، و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ئەو ھەنگاوە کردنەوەی دەرگایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیەدە.


ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ھێزە شۆڕشگێرەکانی سوریا ئەوەشیان رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکە پێشێلکارییە بەرامبەر یەکپارچەیی خاکی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای خوزستانی باشوری خۆرئاوای ئێران ماوەی ھەفتەیەکە دژی نەبوونی ئاو و کارەبا دەستیپێکردوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردوە، لەنزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانەکان دەکات بەتایبەتی تەقەکردنی ھێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندەران.


رونیشیکردۆتەوە، پێویستە ئێرانییەکان توانای ئەوەیان ھەبێت بەئازادی گوزارشت لەخۆیان بکەن بەبێ ترس و توندوتیژی و دەستگیرکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکانی ھەواڵی چین ئاشکرایان کردوە، تا ئێستا تەرمی ٣٣ کەس دۆزراوەتەوە بەھۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و ھەشت کەسیش بێ سەرو شوێنن.


شەپۆلی لافاوەکە کاریگەری لەسەر  نزیکەی سێ ملیۆن کەس دروستکردوە، ٣٧٦ ھەزار کەسیش لە ناوچەکانیان گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان، بە وتەی لێپرسراوانی چین، جگە لە زیانە گیانییەکان لافاوەکە زیانی ماددی ھەبوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن زانکۆی جۆنز ھۆپکنزی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتۆتە ١٩٢ ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار و ٤٤ کەس و کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتۆتە ٤ ملیۆن و ١٤٣ ھەزار و ٧٦٤ کەس.


تا ئێستاش ئەمریکا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیھاندایە لە رووی ئامارەکانی کۆرۆناوە و زیاتر لە  ٣٤ ملیۆن و ٢٢٦ ھەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بون و ٦٠٩ ھەزار و ٨٦١ توشبوی ڤایرۆسەکەش لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە، بەرازیلیش لە پلەی دوەمی وڵاتانی جیھاندایە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لەو وڵاتە ٥٤٥ ھەزاری تێپەڕاندوە، ھندستانیش لە پلەی سێیەمی وڵاتانی جیھاندایە و کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبوون لەو وڵاتە ٣١ ملیۆنی تێپەڕاندوە و لەو ژمارەیە ٤١٨ ھەزار و ٤٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی باڵای چین رایانگەیاند، بەھۆی مەترسی دووبارە تەشەنەکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێ، پەتاکە لەناو ژمارەیەک کرێکاری پاککەرەوەی شارەوانی، شاری نانجینگ، کە دانشیتوانەکەی نزیکەی نۆ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسە، بۆ ماوەی ٤٨ سەعات کەرەنتین کراون.


ئاماژەیان بەوەشکردوە، بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر کورتی دیاریکراودا، پشکنینی کۆرۆنا بۆ دانیشتوانی ئەو شارە بکرێت و رێگە بە چوونە ناو شارەکە و ھاتنەدەرەوەش نادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند، پلانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەج سەرکەوتوو بووە و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ھیچ نەخۆشییەکی تریش تۆمار نەکراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کەمکردنەوی ژمارەی حاجیان بۆ ٦٠ ھەزار، ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە سەرکەوتنی پلانەکەدا و کارمەندانی کەرتی تەندروستیش بە شێوەیەکی باش توانیوویانە خزمەتی حاجیان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سیاسەتی یەکگرتووی مافی پەنابەریەتی لە ئەوروپا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و تا ئێستاش یەکێتییەکە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت بۆ کۆتایھێنان بە قەیرانی ھاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بە لێشاو. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر سنورەکان بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە ھەڵکشاندایە.

 

 ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی نوێی ھاوکاری دارایی بۆ ئەفغانستان و دراوسێکانی وەک (پاکستان و تورکیا و ئێران) ھەڵدەسەنگێنێت، تا یارمەتیدەر بێت بۆ سنووردارکردنی لێشاوی پەنابەران لە ئەفغانستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان، لە مانگی ئایارەوە بزوتنەوەی تاڵیبان ھێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە و بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش، تا ئێستا ڕێژەی ٥٠٪ی ھەرێمەکانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ماریا زاخارۆفا) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەڵگەی پێویستی لەسەر ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ گروپەکانی سەر بە داعش لە ناوچەکانی باکوری ئەفغانستان لە بەردەستە، کە لە ساڵی (٢٠١٧)ەوە ئەو پەیوەندییانە گرێدراون.


وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا بە نھێنی ڕێڕەوی بۆ تیرۆریستانی داعش کردووەتەوە بۆ گواستنەوەی بریندارەکانیان و وەرگرتنی چەک و جبەخانەی سەربازیی، ئەو کاتەی کە ئەو گروپە تیرۆیستییە لە ژێر فشاری ھێزی ئاسمانی ئەفغانستاندا بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی کازمیدا بۆ ئەمریکا، لێپرسراوانی واشنتۆن تەواوی دۆسییە گرنگەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکەن.


وتیشی، تا ئێستا ھەڕەشەکانی داعش مەترسین لەسەر عێراق و ئۆپراسیۆنەکانیشیان لەو وڵاتە بۆ لەناوبردنی شانە نووستووەکانی ئەو گروپەیە.


وتەبێژی کۆشکی سپی ڕاشیگەیاند، کازمی داوایکردووە ھاوکارییە لۆجستی و ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ بەغداد بەردەوام بێت و مانەوەی ھێزەکانیشیان لەو وڵاتە لەسەر داوای حکومەتی عێراقە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) ڕایگەیاند، سەردانەکەی (سلێمان سۆیلو) وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ عەفرین، پیشێلکاری سەروەریی خاکی سوریایە، و پێویستە دیمەشق کاردانەوەی ھەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بە بێ کشانەوەی تورکیا و گروپە چەکدارە بەکرێگیراوەکان لەو ناوچانەی داگیریان کردوون، ئارامی و سەقامگیری بۆ سوریا ناگەڕێتەوە.


ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕووسیا، بەرپرسیارن لە ھەڵسوکەوتەکانی تورکیا لە سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...376377378379380...413