رۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی بڵاویکردەوە، سعودیە وەفدێک رەوانەی تاران دەکات تاکو بەشدار بێت لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران. ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بەردەوامە تاکو لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵیۆزخانەکانیان لای یەکتر بکەنەوە.
رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە بابەتی سەردانەکەی مستەفا کازمی تایبەت دەبێت بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
پێستریش عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئیران وتبووی، پابەندن بەو گفتوگۆیانەی لە ئارادان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ سعودیە، چونکە ھەردوولا پێویستیان بە ئەم ھەنگاوەیە و نابێت ھیچ رێگرییەک دروست بکرێت.