بزوتنەوەی تاڵبیان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە لەسەر ھەینی ئەمریکا ھێرشی کردووەتەوە سەر ھەرێمی قەندەھار و چەند ناوچەیەکی ھلمند لە ئەفغانستان و بەھۆیەوە چەند کەسێکی مەدەنی و چەند چەکدارێکی تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش ھاتووە، ئەم ھێرشانەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای رێککەوتنە ئیمزاکراوەکانە و دەرئەنجامیشیان دەبێت.
پێشتر جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، لەپێناو ھاوکاریکردنی ھێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتەکەی چەند جارێک ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی تاڵیبان.