جیهان

کازمی دوێنێ گەیشتە واشنتۆن و خولی چوارەمی دانوستانە ستراتیژییەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە لە کۆبونەوەکەی لەگەڵ بایدن چەندین پرس و پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات تاوتوێ بکات، گرنگترین تەوەریش تاوتوێی دەکەن، پرسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق. 

سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا لە کاتێکدایە رەوشی عێراق بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و زۆرێک لە لایەنەکان دژی مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکان. 

بەپێی راپۆرتێکی نیویۆرک تایمزیش، مانەوەی  ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام بە شێوازی جیاواز. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێک لە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران گەمارۆی چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای ئەھوازیان داوە و پشکنین بۆ ھەر کەسێکیش دەکەن بچێتە ئەو ناوچەیە، ھەر خۆپیشاندەرێکیش لەناو مۆبایلەکەیدا ڤیدیۆ و وێنەی خۆپیشاندانەکان ھەبێت، دەستگیری دەکەن. 

ھاوکات ھێزە ئەمنییەکانی ئێران گازی فرمێسکڕێژیان دژی خۆپیشاندەران لە شاری فەلاحیە لە ئەھواز بەکارھێناوە، کە دژی حکومەت ناڕەزایی دەردەبڕن. 

زیاتر لە ١٠ رۆژە خۆپیشاندانەکان لە ئەھواز و چەندین ناوچەی تری ئێران بەردەوامە لە دژی قەیرانی ئاو، حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێرانیش بەڵێنی دابوو بە کردنەوەی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە، ھۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئاویشی گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی بارانبارین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری پزیشکانی ئیندۆنیزیاوە بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا ھەفتانە زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە ئیندۆنیزیا کە تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمتر بووە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەو زانیاریانەیە دەوترێت کۆرۆنا مەترسییەکی ئەوتۆ لەسەر منداڵان دروست ناکات. 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، زۆرینەی منداڵەکان توشبون جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەم مانگەدا ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ئیندۆنیزیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و رۆژانە ئامارەکانی ئەو وڵاتە پێش ھندستان و بەرازیل کەوتووە، تەنھا لە ھەینیی رابردووشدا زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس لەو وڵاتە توشی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٥٦٦ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا، حکومەتی ئیندۆنیزیاش بڕیاریداوە رێکارەکانی خۆپارێزی تا ٢ی ئاب درێژ بکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای خۆپیشاندانەکانی ھاووڵاتیانی تونس دژی خراپی رەوشی تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەپێی ماددەی ٨٠ی دەستور و دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان، ھیشام مەشیشی سەرۆک وەزیرانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و پەرلەمانی سڕکرد و پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانیش ھەڵگرت.

سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکار دەگرێتە دەست و سەرۆکێکی نوێ بۆ حکومەت دیاری دەکات. 

بڕیارەکانی سەرۆکی تونس دڵخۆشی ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی لێکەوتەوە و بۆ ئاھەنگ گێڕان چوونە سەر شەقامەکان. 

راشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونسیش، سەرۆکی وڵاتەکەی بە ئەنجامدانی کودەتا بۆ سەر شۆڕش و دەستور تۆمەتبار کرد و داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، بڕیاری پەسەندکردنی یاسای ھەڵگرتنی سزاکان و گرەنتیکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە پەرلەمانی ئێران، رێگری لەبەردەم دانوستانەکانی ڤییەنا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروستکرد و رێگریکرد لە ھەڵگرتنی سزاکان. 

وتیشی، ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک گەیشتبوە لێکتێگەیشتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام پەسەندکردنی ئەو یاسایە بووە ھۆی ئەوەی لێکتێگەیشتنەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبێت.

راشیگەیاند، ئەو یاسایە نەبوایە لە مانگی مارسەوە سزاکان لەسەر ئێران ھەڵدەگیران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماکێنزی ئاماژەی بەوە کردوە، ھاوکاری و پشتگیرییەکانی واشنتۆن بۆ حکومەتی ئەفغانستان بەردەوامە، بۆیە لە رۆژانی رابردوودا ئەمریکا بۆردومانەکانی دژی تاڵیبان زیادکردوە ئەوەش بە ئامانجی پشتگیریکردنی ھێزە حکومییەکانی ئەو وڵاتە. 

دوپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر تاڵیبان بەردەوامیی بدات بەو ھێرشانەی کە لە مانگی ئایارەوە دەستیپێکردوە، ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە بۆردومانەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رایانگەیاندووە، لافاو چەندین شەقامی باشوری خۆرئاوای شارەکەی نقوم کردووە و بارانبارین و ھەورە بروسکەش ناوچەکانی باشور و خۆرھەڵاتی بەریتانیای گرتووەتەوە و ئاو چووەتە وێستگەکانی میترۆ و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتیش راگیراون. 

کەشناسی ئەو وڵاتەش ھۆشداریداوە لە روودانی کارەساتی سروشتی و پێشبینی کردووە لە چەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین بگاتە سەروو ئەو ئاستەی ساڵانە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، بەریتانیا دەگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەرکی یەکەمی ھێزەکانی ئەفغانستان ئەوەیە کە لە تواناکانی خۆیان دڵنیابن و پێشڕەوییەکانی بزووتنەوەی "تاڵیبان" رابگرن، بەر لەوەی ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە بدەن کە لە ژێر دەستی تاڵیباندایە. 
سوپای ئەفغانستانیش رایگەیاندووە، سەقاڵی چاکسازین لە جەنگی دژ بە "تاڵیبان" و جەخت دەکەنەوە لەسەر پاراستنی ناوچە گرنگەکانی وەک "کابول"ی پایتەخت و دەروازە سنورییەکان و ژێرخانی ئابوری. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئێرنای ئێرانی، ئیبراھیم رەئیسی لەگەڵ ھەیسەم بن تاریق سوڵتانی عومان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە، رەئیسی جەختیکردۆتەوە کاری لەپێشینەی گفتوگۆ دەبێت سەبارەت بە دۆسیە گرنگەکانی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. بریارە مانگی داھاتوو  ئیبراھیم رەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران دەست بەکار ببێت و چاوەروان دەکرێت سیاسەتێکی جیاواز لە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێستای ئێران جێبەجێ بکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، رەخنەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتەکەی و بێئەزموونییانە بەرامبەر بە بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران.

خەتیب زادە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە قسەکردن لەسەر دۆسیەکە ئێران لە چوارچێوەی کاری کۆمسیۆنەکەدا نییە. 
کاردانەوەی نێودەوڵەتی دوای ئەوە ھات، کە لە پارێزگای خوزستان دژ بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان کراو ھێزە ئەمنییەکانیش بە توندی رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە، کە بەھۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا، داوا لە ھەموو زانکۆ پزیشکییەکان و نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکانی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ھەموو مۆڵەتێکی پزیشک و پەرستار و کارمەندەکانی کەرتی تەندروستی رابگرن و لەو ماوەیەدا لە  ئامادەباشی تەواودا بن، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بەھاناوەچوونی توشبووانی کۆرۆنا.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزاەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٩١ ھەزار و ٤٣٢ کەس، ھاوکات بەھۆی ڤایرسەکەوە ٨٨ ھەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی ئەو زریان و لافاوەی لە چەند رۆژی رابردودا لە ھندستان رویدا و بووەھۆی رۆچونی زەوی ، ١٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤٢ کەسیان لە باکوری شاری مۆمبایدا بوون و تیمە فریاگوزارییەکانیش ٩٠ ھەزار کەسیان رزگار کردووە.
تائێستا ٤٠ کەس رزگار نەکراون کە ٣٦ سەعاتە بێسەروشوێنن و پێشبینی دەکرێت سەرجەمیان گیانیان لەدەستدابێت. بەپێی زانیارییەکانی حکومەتیش، ئەو زریان و لافاوە لە ٤٠ ساڵی رابردودا بێوێنە بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بڕیارە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ بدرێت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.


ئەنجومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیا داوایکردوە، کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش لە رێوڕەسمەکە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە.


ئەوەش لە کاتێکدایە "سەڵاحەدین دەمیرتاش" لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدێرنە لە تورکیا زیندانیکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاڵیبان رایگەیاند، ئاشتی لە ئەفغانستان بەدی نایەت تا حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنرێت و بە رۆشتنی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.


لایخۆشیەوە حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، کۆنتڕۆڵکردنی ٩٠% سنورەکان لەلایەن تاڵیبانەوە دوورە لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند بەرپرسێکی عێراقی و ئەمریکی بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان راگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت بەغداد و واشنتن رۆژی دووشەممە ھاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و جۆ بایدن لە کۆشکی سپی، راگەیەندراوێک بڵاوبکەنەوە و تیایدا داوای کشانەوەی ھێزە ئەمریکییەکان بکەن تا کۆتایی ئەمساڵ.


لە ھەواڵەکەدا ئەوەش ھاتووە، لەگەڵ داوای کشانەوەی ھێزەکاندا، بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکەن، بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ھێشتا پێویستە تا ھاوکاری ھێزە عێراقییەکان بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی داعش.


فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراقیش بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری زیاتر نییە، بەڵکو پێوستیان بە ھاوکاری ھەواڵگری و راھێنان و ھاوکاری ئاسمانیی ھەیە، بەپرسێکی باڵای ئەمریکاش وتویەتی، بەشێک لە ھێزە ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو لە عێراق دەمێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەوا بابان نوێنەری یەکێتی لە یۆنان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە ٤٥ کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەو ٤٥ کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و ٣٦ کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا. 


نوێنەری یەکێتی لە یۆنان وتیشی، گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...375376377378379...413