رۆحانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، بڕیاری پەسەندکردنی یاسای ھەڵگرتنی سزاکان و گرەنتیکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان لە پەرلەمانی ئێران، رێگری لەبەردەم دانوستانەکانی ڤییەنا لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دروستکرد و رێگریکرد لە ھەڵگرتنی سزاکان. 

وتیشی، ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک گەیشتبوە لێکتێگەیشتن لە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام پەسەندکردنی ئەو یاسایە بووە ھۆی ئەوەی لێکتێگەیشتنەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبێت.

راشیگەیاند، ئەو یاسایە نەبوایە لە مانگی مارسەوە سزاکان لەسەر ئێران ھەڵدەگیران.