جیهان

تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی ریگەیاند، خۆشحاڵین حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆڤید ١٩ بۆ کەمترین ئاست کەمبووەتەوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە، بەڵام داوا دەکەین ھۆشداربن، چونکە  لەزۆرێک لە وڵاتانی جیھان ئێستا جۆری دەلتا ی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و حاڵەتەکانی توشبوون و  گیان لەدەستدانیش زۆر زیادیان کردوە، ئەمە سەرباری ئەوەی ژمارەی بەکارھێنەرانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە زیادبوندایە.


وتیشی، ھیوامان ھەیە و داواش لە چین دەکەین ھاوکار بێت لە ئاشکراکردنی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە ئەوە زۆر گرنگە، ئەگەر سەرچاوەی کۆرۆنا نەزانین، ناتونین لەداھاتوودا رێگری لە قەیرانێکی ھاوشێوە بکەین.


ئاماژەی بەوەشکرد، نایانەوێت پەنجەی تۆمەت بۆ چین درێژ بکەن، بەڵام پێویستە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بزانن و ئامادەکاری بۆ ئایندە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی پۆڵەتیکۆی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرایکرد، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ٩٠٠ سەربازی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاریکردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە سوریا دەھێڵێتەوە. 


ئەو بەرپرسە باسی لەوەشکرد، پێشبینی ناکات گۆڕان لە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رووبدات و بەرەنگاربوونەوەی داعش لەلایەن ھەسەدەوە سەرکەوتوو بووە و بەردەوامی پێدەدەن.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمریکا دەستی بە کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان کردووە و بە نیازیشە پێش کۆتایی ئەمساڵ ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆشێل والنسکی بەڕێوەبەری ناوەندی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکان و بەرەنگاربوونەوەی، ڕایگەیاندووە، بەھۆی مەترسیداریەتی ڕەوشەکەوە، ئەمریکا جارێکی تر کار دەکات بە بڕیاری ناچارکردنی ئەمریکییەکان بە بەکارھێنانی دەمامک لە شوێنە داخراوەکاندا، تەنانەت ئەو کەسانەش کە دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەبێت لە شوێنە داخراوەکاندا دەمامک بەکاربھێنن، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە کۆرۆنای دەلتا زۆر بە خێرایی لە وڵاتەکەدا بڵاو دەبێتەوە .


ئەوە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا مژدەی گەیشتنی بە قۆناغێکی گرنگدا بە ئەمریکییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا و ڕایگەیاند ھەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، پێویست ناکات لە شوێنە داخراوەکانیشدا دەمامک بەکاربھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ڕابردوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەچوو، "ڕەئیسی"یش بە بەدەستھێنانی زیاتر ٦٢٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
بڕیاریشە دوای دەستبەکاربوونی، "مستەقا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بچێتە "ئێران" و لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، یاسا و ڕێسای نوێ تاوتوێ دەکرێت بۆ چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو دەزگا و ڕاگەیاندنانەی ھاوکاری دارایی دەرەکی وەردەگرن، بەڵام ئەو ڕاگەیەنراوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لەو وڵاتە بەدوای خۆیدا ھێناوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ٩٠٪ی دەزگا سەرەکییەکانی ڕاگەیاندن لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتدایە، ھەوڵیش دەدرێت یاسایەک گەڵاڵە بکرێت کە ڕاستەوخۆ میدیای ئازاد و ڕەخنەگر بکاتە ئامانج.


نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەو میدیایانەی کە پشتیوانی دارایی دەرەکییان ھەیە، تۆمەتبار کرد بەوەی وەکو تابوری پێنجەم لە تورکیا کار دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردووی پێکدادانەکان لە باکوری ئەو وڵاتە (١٨٩) چەکداری تاڵیبان کوژران و دەیانی تریش برینداربوون.


بزوتنەوەی تاڵیبانیش ڕایگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان پەیوەندییان بە بزوتنەوەکەوە کردووە.


ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ھۆشداری داوە لە ڕەوشی مرۆیی ئەفغانستان و ڕایگەیاندووە، نزیکەی ١٨ ملیۆن ھاوڵاتی ئەفغانی لە بەردەم ھەڕەشە و مەترسیدان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئەلیکسندر لاڤرینتیف) نێردەی تایبەتی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەکانیان دۆسیەیەکی ئاڵۆزە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ھەوڵەکانی لە ئاستی پێویستدا نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.


(فەیسەڵ مقداد) وەزیری دەرەوەی سوریاش وڵاتانی ئەوروپای تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی ڕێگری لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ زێدی خۆیان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دۆسیەی ئاوارەکانی سوریا کراوەتە پرسێکی سیاسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا، وەرەقەیەکی دەستی بەرزکردەوە کە دوو تێبینی تێدا نوسرابوو، ڕاگەیاندنەکان وێنەی وەرەقەکەیان گرتووە و تێیدا لە خاڵی یەکەمدا نوسراوە "پێشنیاری ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان" و لە خاڵی دووەمیشدا نوسراوە "ئێران تاوتوێی ڕاگرتنی ھێرشەکان" دەکات.


ئەگەرچی ناوەڕۆک و مەبەستی ئەو دوو تێبینییەی "بایدن" ڕوون نییە، بەڵام دەوترێت پەیوەندی بەو ھێرشانەوە ھەیە کە لە عێراق دەکرێنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا و گروپەکانی سەر بە ئێران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشدا، لە مانگی نیسانەوە "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکور و "مون جی ئن" سەرۆکی کۆریای باشور ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستان دەستپێکردووە لە پێناو گەڕانەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە نێوانیاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خلوسی ئاکار بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوامە و لە بارەی مەخموور و شنگالیشەوە لەگەڵ ھەردوو حکومەتی بەغداد و ھەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان و لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەن.


ھەر لە چوارچێوەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە ناوچەی خواکوڕک لە سنووری پارێزگای دھۆک ڕاگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس ڕایگەیاندووە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تاقیکردنەوەی توانای زانین ٣٠ی لە ٣٠ی بەدەستھێنا و تاقیکردنەوەکەشی بە قورس ناوبرد، بەڵام پێناچێت بایدن لەو تاقیکردنەوەیەدا ئەنجامی باش بەدەستبھێنێت.


ئەو پزیشکە دەشڵێت، لەو کاتەوەی بایدن خۆی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وتوویەتی ڕەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئێستاش لەبەر چاویانە چی ڕوودەدات.


جەختیشی کردەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا بە ھۆکاری تەندروستی، جۆو بایدن دەستلەکاردەکێشێتەوە یاخود ڕازی دەکرێت دەستلەکاربکێشێتەوە و  پێویستە لەسەریان ھەمواری ٢٥ بەکاربھێنن بۆ ڕزگاربوون لێی.


ڕۆنی جاکسۆن لە سەردەمی دۆناڵد تڕەمپ و باراک ئۆباما پزیشکی کۆشکی سپی بووە و لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە نامەیەکدا داوای کرد بایدن بخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی زانین تاکو لە ڕووی ئەقڵییەوە بسەلمێنرێت دەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات، نامەکەش ١٠ پەرلەمانتاری کۆمارییەکان ئیمزایان لەسەر کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمی دەریایی تورکیا لە ماوەی نێوان ١٧ بۆ ٢١ی ئەم مانگە و لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی "ئیزمیر" لە دەریای "ئیجە"، ٣٨٨ پەنابەری ڕزگار کردووە، ئەو کۆچبەرانە لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی یۆنانەوە ڕێگرییان لێکراوە و ناچار کراون بگەڕێنەوە بۆ ئاوە ھەرێمییەکانی تورکیا و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە ویلایەتی "ئزمیر" کران، ھاوکات لێپرسراوانی تورکیا ٢ کەسیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە قاچاغچیەتی بە کۆچبەرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەموو ڕێکارێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ چاککردنەوەی زیانەکانی لافاوەکە، لەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە.
١٤ی ئەم مانگە شەپۆلێکی بەھێزی بارانبارینی وەرزی تورکیای گرتەوە و بەھۆیەوە لافاو لە چەند ناوچەیەک دروست بوو و دوو کەس گیانیان لە دەستدا و شەش کەسیش تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ھۆکارێکی نادیار کۆمەڵگەیەکی پیشەسازیی، کۆمپانیاکانی بواری پترۆکیمیایی لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا تەقیەوە و دەیان کەس برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە، باس لە گیان لە دەستدانی چەند کەسێکیش دەکرێت، بەڵام ژمارەکەیان ئاشکرا نەکراوە، ھاوکات پێنج کەسی تر بەھۆی تەقینەوەکەوە بێ سەروشوێنن.


"ناوەندی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە کارەسات"، تەقینەوەکەی بە ھەڕەشەیەکی گەورە ناوبرد و داوای لە دانیشتووانی ناوچەکانی نزیک تەقینەوەکە کرد، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرگا و دەرچەکانی ھەوا لە ماڵەکانیان دابخەن.


تا ئێستا ھۆکاری تەقینەوەکە و زەرەر و زیانە ماددی و مرۆییەکان نەزانراوە، تیمە فریاگوزارییەکانیش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەن، کە بەھۆی تەقینەوەکەوە کەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا لە ھەڵمەتەکانی ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستاندا دژی تاڵیبان لە ھەرێمەکانی "کۆنار و لۆغار و غەزنی و قەندور و بەغلان و کابیسا و قەندەھار و فریاب و بەلخ و جۆزجان" ، ١٨٧ ئەندام و چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١١٢ی تریش برینداربوون و ٢ ئەندامی بزوتنەوەکەش دەستگیرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەروین بۆڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لەمیانی کوبونەوەیەکی جەماوەریدا لە شاری کوجائەلی وتی، بۆ ئەوەی دیموکراتی بێتەدی پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە  دورگەی ئیمرالی  ھەڵبگیرێت و دیالۆگ دەستپێبکات. وتیشی, کێشەی کورد تەنھا کێشەی ھەدەپە نیە بەڵکو کێشەی ھەموو حیزبەکانی تورکیایە جەختیشیکردەوە، ھەدەپە بەردەوامە لەسەر سیاسەتی ئاشتیانە بۆ چارەسەرکدنی کێشەی کورد 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...374375376377378...413