ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس ڕایگەیاندووە، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە تاقیکردنەوەی توانای زانین ٣٠ی لە ٣٠ی بەدەستھێنا و تاقیکردنەوەکەشی بە قورس ناوبرد، بەڵام پێناچێت بایدن لەو تاقیکردنەوەیەدا ئەنجامی باش بەدەستبھێنێت.


ئەو پزیشکە دەشڵێت، لەو کاتەوەی بایدن خۆی کاندیدکرد بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وتوویەتی ڕەوشەکە بەرەو خراپتر دەڕوات و ئێستاش لەبەر چاویانە چی ڕوودەدات.


جەختیشی کردەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا بە ھۆکاری تەندروستی، جۆو بایدن دەستلەکاردەکێشێتەوە یاخود ڕازی دەکرێت دەستلەکاربکێشێتەوە و  پێویستە لەسەریان ھەمواری ٢٥ بەکاربھێنن بۆ ڕزگاربوون لێی.


ڕۆنی جاکسۆن لە سەردەمی دۆناڵد تڕەمپ و باراک ئۆباما پزیشکی کۆشکی سپی بووە و لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە نامەیەکدا داوای کرد بایدن بخرێتە ژێر تاقیکردنەوەی زانین تاکو لە ڕووی ئەقڵییەوە بسەلمێنرێت دەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێبکات، نامەکەش ١٠ پەرلەمانتاری کۆمارییەکان ئیمزایان لەسەر کرد.