جیهان

"حسێن عەرنوس" لە دایکبووی "ئیدلب"ە لە ساڵی ١٩٥٣، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە سەرۆک وەزیرانی سوریایە و ئەمجارەش لەلایەن "ئەسەد"ەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرایەوە. 
"حسێن عەرنوس"  کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی "حەلەب" لە ساڵی ١٩٧٨ تەواو کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ وەزیری پەیوەندییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پارێزگاری "دێرەزوور" بووە و دواتر بۆتە پارێزگاری "قنەیتەرە"، لە ساڵی ٢٠١٨ش وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بووە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  بەپێی خاڵی ١١ی ماددەی ١١٠ی دەستور، "خامنەیی" رەزامەندیدا لەسەر پێشنیاری گۆڕینی سزا و کەمکردنەوەی و لێبوردن بۆ ٢ ھەزار و ٨٢٥ زیندانیی مەدەنی، پێشنیارەکەش لەلایەن "غلام حسێن محسنی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران پێشکەش کرابوو و رایگەیاندبوو، ئەو زیندانییانە مەرجەکانی سووکردنی سزاکان و لێبوردن دەیانگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تۆمەتەکانی ئیسرائیل لەبارەی تەقاندنەوەی کەشتییەکەیان لە کەناراوەکانی عومان درۆن و دوورن لە راستییەوە، داواشی کرد تەلئەبیب خۆی بەدوور بگرێت لە بردنی دۆسییەکە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لای خۆشیەوە نافتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بە ھەمان زمان و رێگا وەڵامی ئێران دەدەنەوە و لەبەرامبەر تەقاندنەوەی کەشتییەکەیاندا بێدەنگ نابن.
ئیسرائیل ئێران بە بەرپرسیاری ھێرشکردنە سەر کەشتییەکەی دادنێت کە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە کەناراوەکانی عومان روویدا، پیشتر چەند میدیایەکی ئێرانی رایانگەیاندبوو، ھێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی زەبتە لە سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی سێشەممە عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتەکانی ئیبراھیم رەئیسی پەسەند دەکات و پێنجشەممە رەئیسی وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سوێندی یاسایی ئەخوات.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە یاوەری نوێنەری یەکێتی و گۆڕان و پێنجشەممەش بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی تاران دەکەن و بەشدار دەبن لە مەراسیمی سوێندخواردنی رەئیسیدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشد غەنوشی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە و سەرۆکی پەرلەمانی تونس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆریاری دیلا سیرا)ی ئیتاڵی ڕایگەیاند، تونس و ئەوروپا لە یەک کەشتیدان، ئەگەر ئەوروپا و بە تایبەتی ئیتاڵیا بە زووترین کات دیموکراسی بۆ تونس نەگەڕێنێتەوە، ڕووبەڕووی زریانێکی کۆچبەران دەبێتەوە، بەو جۆرەش ھەمووان بەرەو لەناوچوون دەڕۆن.


غەنوشی ھۆشداریشی بە قەیس سەعید سەرۆکی وڵاتەکەی دا کە بە ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتباری کردووە و ڕایگەیاند، ئەگەر کودەتاکە بەم جۆرە بەردەوام بێت و دەسەڵات بە پەرلەمان نەدرێتەوە، دوور نییە توندوتیژی و ناسەقامگیری سەر ھەڵبدات.


ھەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی تونس کارەکانی پەرلەمانی سڕ کرد و ھیشام مەشیشی لە سەرۆکایەتی حکومەت دوورخستەوە و ئەو ھەنگاوانەش لەلایەن بزوتنەوەی نەھزەوە بە کودەتا ناوبرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ گۆڤاری دێر شبیگڵ ڕایگەیاند، سستی نواندنی ئێران لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان و دوورکەوتنەوەی لە ھێزە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نیگەرانی کردوون.


جەختیشی کردەوە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی ھەموو لایەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بژاردەیە بۆ ھەمیشە بەردەست نابێت.


لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لە ڤییەنا گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ دەستیان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران جارێکی تر دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بە نێوەندگیری ڕووسیا، لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینییەوە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا ئاوی بەنداوی عەلوکیان بەرداوەتەوە، کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ دانیشتوانی حەسەکە و دەوروبەری.


باس لەوەشکراوە تەنھا چوار ترۆمپا لە بەنداوەکە کاری پێدەکرێت و ترۆمپاکانی تر دزراون، گروپە چەکدارەکان بە فشاری تورکیا چەند جارێک ئەو بەنداوانەیان گرتووەتەوە کە ئاو بۆ حەسەکە و تەلتەمر و سەرێ کانی دابین دەکات، ماوەی یەک مانگیشە بە تەواوی ئاوی حەسەکە بڕاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی سزادان گەڵاڵە دەکات کە کەسایەتی و قەوارە لوبنانییەکان دەکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان ھەیە لە پەکخستنی یاسا و داڕووخانی ئابوری و ھەڵاوسان و کەمی خواردن و سوتەمەنی لە لوبنان، بە (قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان و سڕکردنی سەرمایەکانیان).


یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەڕەنسا فشارەکانی چڕ کردووەتەوە، ئەمەش بەشێکە لە ھەوڵدانی نێودەوڵەتی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی جێگیر لە لوبنان، کە بتوانێت چاکسازی بکات، تا ئەو وڵاتە لەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە ڕزگار بکات، کە لە دوای  تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە سەریھەڵداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان توانیوویانە ناوچەی گوزارا سەر بە ویلایەتی ھەرات کۆنترۆڵ بکەنەوە کە ماوەیەک بوو لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.


پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تاڵیبان ھەوڵ دەدات تەواوی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و کشانەوەی ئەمریکاش لەو وڵاتە بووەتە ھۆی لاوازبوونی تواناکانی سوپای ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سووتانی دارستانەکان لە پێنج ھەرێمی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاگریان لێکەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لە ناکاوی تورکیاوە وەک ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی ڕاگەیەندراون.


وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری تورکیا ٨٨ ئاگر کەوتووتەوە و لەو ژمارەیەش ١٠ ئاگریان کۆنترۆڵ نەکراوە، دوو کرێکاریش کە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەنتاڵیا بوون گیانیان لە دەستداوە، بەم جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە سوپای ئازەربایجان چەند خاڵێکی سوپای ئازەربایجانی لە سەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات بۆردومان کردووە کە تەنھا ٧٠ کیلۆمەتر لە یەریڤانی پایتەختەوە دوورە.


ئاماژە بەوەشکراوە، سەربازانی ئەرمینیا بەرپەرچی ھێرشەکەی سوپای ئازەربایجانیان داوەتەوە، بەڵام ھیچ سەربازێک زیانی بەرنەکەوتووە.


ئەمە لە کاتێکدایە ناوەڕاستی مانگی تەموز وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان ڕایگەیاند، سوپای ئەرمینیا ھێرشی کردووەتە سەر سوپای وڵاتەکەی و لە ئەنجامدا سەربازێکیان کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان لە شاری ئیستانبۆل لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆمەڵەی پشتیوانی و ھاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کەسوکاریان بێسەرۆشوێنن، وتارێکی پێشکێشکرد و لە بارەی کوشتنی ٧ ئەندامانی خێزانێکی کورد  لە کونیا، داوای دەست لە کار کێشانەوەی لە بەرپرسانی حکومەت کرد.


وتیشی، لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی نەتەوەپەرەستەکان لە دژی ھاوڵاتیانی کورد، پێویستە کورد یەکڕیز بێت و دەسەڵاتدارانی تورکیاش بزانن کە کورد بە تەنھا نییە و دەبێت ھەموو گەلی کوردیش لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھێرشانە خاوەن ھەڵوێست بن.


ھاوسەرۆکی ھەدەپە جەختیشیکردەوە، لەسەر ئەو ڕووداوە پێویستە پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچەیە دەست لە کار بکێشنەوە بە وەزیری ناوخۆی تورکیاشەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەسەدە ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکاندا بۆ بەرەنگاربوونی گەندەڵی، (٣) ئەندامی ھێزەکانی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بردنی کەلوپەلی سەربازیی بە شێوەی نایاسایی بە بەھای ملیۆنان دۆلار و ساختەکاری و سپیکردنی پارە لە ژێر ناوی بازرگانی و وەرگرتنی بەرتیل.


وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، ھەر سێ دەستگیرکراوەکە بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.


سەرچاوەیەکی تایبەتی ھەسەدەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەردوام دەبن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی گەندەڵی لەناو ھێزەکانیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە تویتێکدا دەڵێت، ڕەوشی ئێستا دەریدەخات کاتی ئەوە ھاتووە ھەوڵدان بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی ژینگەیی بکرێتە یەکێک لە ئەجێندا سەرەکییەکانی تورکیا.


وتیشی، ھیچ بیانوویەک بۆ ئامادەنەبوونی حکومەتی تورکیا و بێتوانایی نییە و پێویستە حکومەتی ئەنقەرە دان بەو ڕاستییەدا بنێت کە ھۆکاری مەترسییەکانی کارەساتی سروشتی، ڕەوشی کارەساتباری سیاسییە لە تورکیا.


ئەو وتانەی دەمیرتاش دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، تا ئێستا ٧٤ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا کۆنترۆڵکراون و ١١ ئاگریش ھێشتا بەردەوامن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەکر باکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە زەوی و ئاسمانەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکان دەدەن و تا ئێستا لە کۆی ٨٥ ئاگر کەلە ٢٦ پارێزگا کەوتوونەتەوە ٧٤یان کۆنترۆڵکراون و تا ئێستا ئاگری دارستانەکانی ئەدەنە و ئەنتاڵیا و  مێرسین و موغڵا و عوسمانییە کۆنترۆڵنەکراون.


لای خۆشییەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاگریان لێکەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاوی تورکیاوە وەک ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی راگەیەندراون.


سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە  لە تویتێکدا رایگەیاند، رەوشی ئێستا دەریدەخات کاتی ئەوە ھاتووە ھەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی ژینگەیی بکرێتە یەکێک لە ئەجێندا سەرەکییەکانی تورکیا.


وتیشی، ھیچ بیانویەک بۆ ئامادەنەبوونی حکومەتی تورکیا و بێتوانایی نییە و پێویستە حکومەتی ئەنقەرە دان بەو راستییەدا بنێت کە ھۆکاری مەترسییەکانی کارەساتی سروشتی، رەوشی کارەساتباری سیاسییە لە تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حکومەتی کابوڵیش رایگەیاندووە: بەرپەرچی ھێرشەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان دراوەتەوە و لانی کەم (١٠٠)چەکدار کوژراون و برینداربوون،  ھەروەھا ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس-بڵاویکردەوە، چەکدارانی گروپی (ئیسماعیل خان)، چونەتە پاڵ سوپای ئەفغانستان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تاڵیبان، ئەو گروپە نزیکن لە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو شەڕیان دژی سوپای سۆڤێت لە ئەفغانستان کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...372373374375376...413