جیهان

سەرۆکایەتی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، سبەینێ، کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت، بە سەرپەرشتی فەڕەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە پاریس بەڕێوەدەچێت، کە ئامانجی کۆبوونەوەکە کۆکردنەوەی بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە، بۆ ھاوکاریکردنی دانیشتووانی لوبنان و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە ئابوورییە سەختەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.


٤ی ئابی ٢٠٢٠، بڕی دوو ھەزار و ٧٥٠ تۆن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم لە بەندەری بەیروت تەقیەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٥٠٠ کەسی تریش برینداربوون، بە گشتیش زیانی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلاری بە لوبنان گەیاند و حکومەتیش دەستی لە کارکێشایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی "ئێس ئۆ ئێس"ی مرۆیی ڕایگەیاندووە، ھەردوو کەشتی فریاگوزاری "ئۆشن ڤایکینگ" و "سی وۆچ" زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە، کە سەرجەمیان لە دەریای سپی ناوەڕاست لە کۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردوو ڕزگار کراون، بە تەنھاش کەشتی "ئۆشن ڤایکینگ" لانی کەم ٥٥٥ کۆچبەری لەسەرە و داوا دەکەن شوێنێکی ئارامیان بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر کەشتییەکە دابەزن.


لە ماوەی ڕابردوودا، گەشتی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێی بەلەمەوە لە لیبیا و تونس و ئیتاڵیا و بەشێکی تری ئەوروپاوە زۆر زیادی کردووە، بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، زیاتر لە ھەزار و ١٠٠ کەس کە لە دەست شەڕ و ھەژاری لە ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵھاتوون، لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاندووە، حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی نێو حکومەت لەگەڵ بزووتنەوەی "تاڵیبان"، بەڵام بەو مەرجەی ئەفغانستان نەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھیچ وڵاتێکی تر و ھیچ ھێزێکی تیرۆری بیانی لە وڵاتەکەدا بوونی نەبێت، وتیشی دەبێت رێز لە ئازادی رادەربڕینی گەل بگیرێت. 
وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان پێشوازیشی کرد لە نێوەندگیری ھەندێک وڵات لەگەڵ "تاڵیبان" بۆ چارەسەری سیاسی و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزکردنی رەوشەکە، وتیشی حکومەتی تورکیا گرەنتی سەلامەتی فڕۆکەخانی نێودەوڵەتی "کابول" ناکات بەڵکو خزمەتگوزاری گرنگ لە بواری فڕۆکەوانی پێشکەش دەکەن و ئاسایشی فڕۆکەخانەکە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی حکومەتی ئەفغانستان دەبێت.  



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
٤ کەشی تر لە ئاوەکانی کەنداو لە رەوشێکی ناڕوندا ھۆشداری لە دەستدانی رێڕەوەکانیان راگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی ناوچەکەشیان لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە.، ھەفتەی رابردوو، ھێرشکرایە سەر بەرھەڵگرێکی ئیسرائیلی لە ئاوی کەنداودا بەھۆیەوە دوو کەس لە تیمەکەی کوژران و ھەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئێران درێژکرد، لەلایەن خۆشییەوە ئێران سەرلەبەری تۆمەتەکانی رەتکردەوە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، دڵنیابوونەتەوە ئەو ھێرشەی کرایە سەر کەشتییەکەی ئیسرائیل لە کەناراوەکانی عومان و تەقێنرایەوە، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامیداوە.


 وتیشی، بەڵێن بە ئێران دەدەن لە سەر ئەو کەشتییە ئیسرائیلییە بەتوندی وەڵامی دەدەنەوە و رێگە نادەن ئەو جۆرە کارانە بەئاسانی و بەبێ وەڵام تێبپەڕێت، بۆ وەڵامدانەوەکەش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە گفتوگۆ و راوێژ دەکەن.


پێشتریش ئێران سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، تەقینەوەی ئەو کەشتییە ھیچ پەیوەندییەکەی بە ئێرانەوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ماوەی پێنج رۆژە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیادیان کردووە و گروپەکانی سەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد چەندین موشەکیان ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کردووە و زۆرێک لە بەربەستەکانیان لە ریفی دەرعا لابردووە، بەو ھۆیەشەوە ٣٢ کەس کوژراون و لانی کەم دوو ھەزار خێزانیش ئاوارە بوون. 

لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیاتر بووە و سوپای سوریاش ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە دەدات، لە کۆی کوژاراوەکانیش ١٢یان مەدەنین و ١١یان سەر بە گروپە چەکدارەکانن و نۆ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، حکومەتی ئەنقەرە روبەڕووی خراپترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان بووەتەوە لە ماوەی دەیەیەکدا و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٩٥ ھەزار ھێکتار زەوی سوتاوە، لە چەند رۆژی رابردووشدا دەیان گەشتیار لە ھۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا رزگارکراون. 


کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، سێ فڕۆکەی تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر رەوانەی تورکیا دەکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو ئاگرەی ماوەیەکە دارستانەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.


ھاوکات لە "یۆنان"یش ئاگرکەوتنەوە دارستانەکانی گرتووەتەوە و بەھۆیەوە چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوتووە و ١٥ کەسیش برینداربوون، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر لە ١٣ ھەزار و ٥٠٠ ھێکتار زەوی لە یۆنان سوتاوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی فاوچی رایگەیاندوە، پێشبینی ناکەن جارێکی تر لە ئەمریکا کەرەنتین رابگەیەندرێت بەھۆی کۆرۆنای دەلتاوە، چونکە پێی وایە ژمارەیەکی باش لە ئەمریکییەکان ڤاکسینیان وەرگرتوە، بەڵام ھۆشداری داوە لە زیادبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیدا ئەگەر ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسین بەکاردەھێنن زیاتر نەبێت. 


جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش داوایکردوە ئەمریکییەکان پەلە بکەن لە بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و رایگەیاندوە، تا زانیاری زیاتریان سەبارەت بە کۆرۆنای دەلتا دەست دەکەوێت زیاتر نیگەران دەبن، بۆیە پێویستە ھەر کەسێک دەیەوێت لەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا رزگاری ببێت، بەپەلە ڤاکسین بەکاربھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا، زانایانی بەریتانیا ھۆشدارییانداوە لە سەرھەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ھەردوو جۆری ڤایرۆسەکەوە دروست دەبێت و گیانلەدەستدانی زیاتری لێدەکەوێتەوە. 


بە وتەی ئەو زانایانە، رەنگە ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤاکسینەکانی ھەبێت، ھۆشداریشیانداوە لەناوبردنی کۆرۆنا ئاسان نییە و بەردەوام جۆری نوێ سەرھەڵدەدات. 


داواشیان کرد رێکارەکان توندتر بکرێنەوە، چونکە جیھان چیتر بەرگەی روبەڕوبوونەوەی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا ناگرێت.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند رۆژێک لەو بڕیارانەی بۆ سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی و دورخستنەوەی سەرۆکی حکومەت دای، قەیس سەعید سەرۆکی تونس بەڵێن دەدات ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتەکەی پتەوتر بکات.  


دوپاتیشیکردەوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە تەندروستی ھاوڵاتیانی تونسەوە بکات، لە حکومەتدا جێگەی نابێتەوە. 


قەیس سەعید راشیگەیاند، دەستبەرداری ماف و ئازادی تونسییەکان نابن، بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی داراییش لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانیان لە پەیوەندیدان. 


وتیشی، تائێستا دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆز لە ڤاکسینی کۆرۆنایان لە ئیتاڵیا و ئەمریکا وەرگرتوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، "تاڵیبان" ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکانی "ھەرات و لشکرجا و قەندەھار" دەدات لە باشوری "ئەفغانستان" و پێشڕەوی بەرچاویشی لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شارانە کردووە، ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە شاری "قەندەھار"یش ھۆشداری داوە لە کەوتنی شاری "قەندەھار" و ئاوارەبوونی ھەزاران کەس و روودانی کارەساتی مرۆیی، گومانیش ھەیە لەسەر توانای ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە پاراستنی ئەو شارانە. 
لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، "تاڵیبان" نیوەی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردۆتەوە، بە سنورەکانی لەگەڵ "ئێران و پاکستان"یشەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەشتییەکی "ئێس ئۆ ئێس" ی سەر بە رێکخراوی فریاگوزاری دەریایی، بە چوار ھەڵمەتی جیاواز ١٩٦ کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە، کە خەڵکی "سوریا و ئیریتریا و نەیجیریا و کامیرۆن و گانا" بوون، لە نێویشیاندا ٢٨ ژن ھەبوون، ھەروەھا ٣٣ ھەرزەکار و دوو منداڵی خوار ٥ ساڵیان تێدا بووە، تا ئێستاش کۆچبەرەکان لەناو کەشتییەکەدا ماونەتەوە و بەرەو ھیچ لایەک ئاڕاستە نەکراون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، غەنوشی باری تەندروستی تێکچوە و بەوھۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ،  نەخۆشخانەی جێھێشتوە . 
ئەحمەد قەعلول راوێژکاری غەنوشی رایگەیاند، تەندروستی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە باشە و مەترسیدار نیە ، ھۆکاری تێچکچونی باری تەندروستیشی بۆ ماندبونێکی زۆر گەراندۆتەوە کە رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ سەعات کار دەکات لە دوای ئەوەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتۆتەدەست و پەرلەمانی سڕ کردووە .
لە ماوەی رابردوودا ، سەرۆکی تونس سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و دورحستنەوەی "ھشام مەشیشی" سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و خۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتە دەست ، بزوتنەوەی نەھزەش ئیدانەی ئەو بریارانەی کرد  و بە کودەتا بەسەر شۆرش و دەستوری تونسدا ناوی برد .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەزاران ھاووڵاتی فەڕەنسی لە "پاریس" و دەوروبەری بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ئازادی" گردبوونەوە لە دژی بڕیارێک کە دەبێت مۆڵەتیان پێ بێت بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا ٣ ھەزار ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوکرانەوە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارھێنا و پێکدادانیش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دروست بوو.  
پەرلەمانی فەڕەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە، کە داوا دەکات ھاووڵاتیان بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان وەک چێشتخانەکان، مۆڵەتیان پێبێت، ئەو بڕیارەش لە ٩ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو بڕیارەش دوای ئەوە ھات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری "دەلتا" لە "فەڕەنسا" بە خێرایی بڵاوبۆتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٤ ھەزار حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار دەکرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا دواین ئاماری ئاگرەکانی وڵاتەکەی راگەیاند و وتی، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ١٠٧ ئاگر لە تورکیا کەوتووەتەوە ولەو ژمارەیەش ٩٨ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و ٩ ئاگریان ھێشتا بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێن کە سێ لەو ئاگرانە لە ناوچەکانی سەر بە شاری ئەنتاڵیای گەشتیارین.
دوای ئەوەی راگەیەندرا تورکیا لە رووی سەوازییەوە دەیان ساڵ دەچێتە دواوە، پاکدەمیرلی دڵنیایی بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا و وتی، لەبری ھەر نەمامێکی سوتاو ھەزار نەمام دەچێنن.
پاکدەمیرلی باسی لەوەش کردووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رێژەی شێ لە تورکیا ١٠٪ دادەبەزێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگادار بن و رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر تاکو ئاگرەکان زیاتر نەبن. تاکو ئێستاش بەپێی دواین ئامار بەھۆی ئاگرەکانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، لە مانگی تەموزدا ٣٢٨ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و زۆرترین حاڵەکانی توشبونیش لە شارەکانی خۆرھەڵات و باشوری چین، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆناش ، لە ھەندێک ناوچە کە دانیشتوانەکەی سەدان ھەزار کەسن  قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەندراوە ، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیش لە شاری "یانگتچو" راگیراوە ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لە چین دۆزێکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە ، حکومەتی چینیش پلانی ھەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین بۆ رێژەی لە سەدا ٨٠ ی دانیشتوانەکەی بەکاربھێنێت 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...371372373374375...413