بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، "تاڵیبان" ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکانی "ھەرات و لشکرجا و قەندەھار" دەدات لە باشوری "ئەفغانستان" و پێشڕەوی بەرچاویشی لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شارانە کردووە، ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە شاری "قەندەھار"یش ھۆشداری داوە لە کەوتنی شاری "قەندەھار" و ئاوارەبوونی ھەزاران کەس و روودانی کارەساتی مرۆیی، گومانیش ھەیە لەسەر توانای ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە پاراستنی ئەو شارانە. 
لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، "تاڵیبان" نیوەی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردۆتەوە، بە سنورەکانی لەگەڵ "ئێران و پاکستان"یشەوە.