ڕێکخراوی "ئێس ئۆ ئێس"ی مرۆیی ڕایگەیاندووە، ھەردوو کەشتی فریاگوزاری "ئۆشن ڤایکینگ" و "سی وۆچ" زیاتر لە ٨٠٠ کۆچبەریان ھەڵگرتووە، کە سەرجەمیان لە دەریای سپی ناوەڕاست لە کۆتاییەکانی ھەفتەی ڕابردوو ڕزگار کراون، بە تەنھاش کەشتی "ئۆشن ڤایکینگ" لانی کەم ٥٥٥ کۆچبەری لەسەرە و داوا دەکەن شوێنێکی ئارامیان بۆ بدۆزرێتەوە لەسەر کەشتییەکە دابەزن.


لە ماوەی ڕابردوودا، گەشتی کۆچبەرانی نایاسایی لە ڕێی بەلەمەوە لە لیبیا و تونس و ئیتاڵیا و بەشێکی تری ئەوروپاوە زۆر زیادی کردووە، بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، زیاتر لە ھەزار و ١٠٠ کەس کە لە دەست شەڕ و ھەژاری لە ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ھەڵھاتوون، لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە.