پەروین بوڵدان لە شاری ئیستانبۆل لە دووەمین کۆنگرەی ئاسایی کۆمەڵەی پشتیوانی و ھاوکاریکردنی ئەو خێزانانەی کەسوکاریان بێسەرۆشوێنن، وتارێکی پێشکێشکرد و لە بارەی کوشتنی ٧ ئەندامانی خێزانێکی کورد  لە کونیا، داوای دەست لە کار کێشانەوەی لە بەرپرسانی حکومەت کرد.


وتیشی، لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەی نەتەوەپەرەستەکان لە دژی ھاوڵاتیانی کورد، پێویستە کورد یەکڕیز بێت و دەسەڵاتدارانی تورکیاش بزانن کە کورد بە تەنھا نییە و دەبێت ھەموو گەلی کوردیش لە بەرامبەر ئەو جۆرە ھێرشانە خاوەن ھەڵوێست بن.


ھاوسەرۆکی ھەدەپە جەختیشیکردەوە، لەسەر ئەو ڕووداوە پێویستە پارێزگار و قایمقام و بەرپرسانی ئەمنی ئەو ناوچەیە دەست لە کار بکێشنەوە بە وەزیری ناوخۆی تورکیاشەوە.