(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی سووتانی دارستانەکان لە پێنج ھەرێمی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی ئاگریان لێکەوتووەتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەساتی سروشتی و دۆخی لە ناکاوی تورکیاوە وەک ناوچەی کارەساتی کاریگەر لەسەر ژیانی گشتی ڕاگەیەندراون.


وەزارەتی کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری تورکیا ٨٨ ئاگر کەوتووتەوە و لەو ژمارەیەش ١٠ ئاگریان کۆنترۆڵ نەکراوە، دوو کرێکاریش کە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگری دارستانەکانی ئەنتاڵیا بوون گیانیان لە دەستداوە، بەم جۆرەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.