ھەسەدە ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکاندا بۆ بەرەنگاربوونی گەندەڵی، (٣) ئەندامی ھێزەکانی دەستگیرکردووە بە تۆمەتی بردنی کەلوپەلی سەربازیی بە شێوەی نایاسایی بە بەھای ملیۆنان دۆلار و ساختەکاری و سپیکردنی پارە لە ژێر ناوی بازرگانی و وەرگرتنی بەرتیل.


وتیشی، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست، ھەر سێ دەستگیرکراوەکە بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دراون.


سەرچاوەیەکی تایبەتی ھەسەدەش ئاماژەی بەوەکردووە، بەردوام دەبن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی گەندەڵی لەناو ھێزەکانیان.