پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای "خوزستان" دژی کەمی ئاو بەردەوامە و ھێڵی ئینتەرنێتیش لە چەند ناوچەیەک بڕاوە، بە پێی پارچە ڤیدیۆیەکیش دەردەکەوێت کە پۆلیسی ئێران بەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و گازی فرمێسکڕێژ بڵاودەکەنەوە و پێکدادان ڕوویداوە. ھەندێک لە میدیاکانیش دەڵێن، ھێزی زیاتر ڕەوانە کراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران.


زۆربەی خەڵکی پارێزگای خوزستان عەرەبن و بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن، بەھۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە چەندین کەس کوژراون و دەستگیرکراون، لێپرسراوانی ئێرانیش پلانێکیان بۆ گەیاندنی ئاو بە ٤٧١ گوندی سەر بەو پارێزگایە ڕاگەیاندووە.