وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاندووە، کلیلی چارەسەرکردنی دۆسیەی سوریا جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و پێویستە ھەموو لایەنەکانیش پابەندبن بەیەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە، لە پێشنیازە چارەسەرەکەی چیندا ھاتوە، دەبێت رێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت و بژاردەی گۆرینی سیستمی وڵاتیش بۆ سورییەکان جێبھێڵرێت و رێگە بدرێت خۆیان ئایندەی وڵاتەکەیان دیاریی بکەن. ھەروەک خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان بگەڕێنرێتەوە و سزا ئابوورییەکانی سەر سوریا لا ببرێت و لە رووبەروبوونەوەی تیۆردا ھاوکاری بکرێت. پشتیوانی لە چارەسەری سیاسی بکرێت.