سەرچاوەکانی ھەواڵی ئەڵمانیا ئاشکرایانکردوە ، ئاماری قوربانیانی ئەو شەپۆلی لافاوەی رووی لە چەند ویلایەتێک کردوە ، بۆ ١٥٦ گیان لەدەستدان بەرز بۆتەوە  ، کە ١١٠ یان لە ویلایەتی "راینلاند بفالتز" بون و ھەر لەو ویلایەتەش ٦٧٠ کەس زیانیان بەرکەوتوە ، کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بەھۆی شەپۆلی لافاوەکەوە لە خۆرئاوای ئەوروپا گەیشتۆتە ١٨٣ کەس .