لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیگەرانی خۆی لە کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا  دەربڕیوە کە لەگەڵ وەفدێکی باڵای خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا کۆبۆتەوە  و رەوشی رۆژئاڤای کوردستانیان تاوتوێ کردووە، 
ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاندووە، لەگەڵ ماکرۆن تاوتوێی قەیرانی سوریا و چارەسەرەکانی ئەو قەیرانە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان کرد، ھاوکات باسیان لە رەوشی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و گرنگی ئەو ئەزموونە دیموکراسیە کرد.