جیهان

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دواین گۆڕانکاری و روداوەکانی ئەفغانستان دەکەن و پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە ھەیە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران خوازیاری پێکھێنانی حکومەتێکی شەفاف و گشتگیرە لە ئەفغانستان و بۆ ئەو مەبەستەش، پێویستە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و لە ناکۆکییەکانیان کەم بکەنەوە.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکراشیکرد، بڕیارە پێنج شەممەی داھاتوو وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی تاران بکات و لەسەر رەوشی ئەفغانستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی ئەنجامداوە باس لە بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە و ئەردۆغان رایگەیاندووە تورکیا لە بۆردومانەکاندا لە شەنگال  تەنھا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکەی کردۆتە ئامانج نەک بنکەی تەندروستی کە خەڵکی مەدەنی تێدا بووبێت، ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە فرۆکەیەکی تورکیا ناوەندێکی تەندروستی لە قەزای شەنگال بۆردومان کرد و بۆردومانەکە کوژراو و برینداری ژمارەیەک ھاوڵاتی لێکەوتەوە .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 "ترامپ" لە چاوپێکەوتنێکدا ھێرشی کردە سەر "بایدن" لەسەر چۆنێتی مامەڵە کردنی لەگەڵ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە "ئەفغانستان" و وتی ئەوە گەورەترین شەرمەزاری سیاسەتی دەرەوە بووە کە ئەمریکا لە مێژوودا روبەڕووی ببێتەوە، ئۆباڵی کەوتنی "ئەفغانستان"یشی خستە ئەستۆی "بایدن"، وتیشی ئەگەر خۆی سەرۆک بووایە "ئەفغانستان" بەو شێوەیە نەدەکەوت و  بە شکۆوە دەکشانەوە. ھاوکات "تۆنی بلێر" سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا وتی، پشتکردنە "ئەفغانسان" و گەلەکەی لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە و کارەساتبار و مەترسیدارە و لە بەرژەوەندی کەسدا نییە، وتیشی ئەو ستراتیژییەی پەیڕەوی دەکەن زیانی دوور مەودای بۆیان دەبێت. 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتەکەی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا کرد، پڕۆگرامی چەکی کیمیایی خۆی ئاشکرا بکات و پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت و لەناوییان ببات، ئیدانەی سەرجەم ئەو لایەنانەشی کرد کە ئەو چەکە بەکاردەھێنن لەژێر ھەر پاساوێکدا بێت. وەزارەتەکە راشیگەیاند، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان حکومەتی "ئەسەد" لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی سوریاوە لانی کەم ٥٠ جار چەکی کیمیایی دژی گەلەکەی بەکارھێناوە. 
"دیمەشق" لە ساڵی ٢٠١٣ چووە نێو پەیماننامەی قەدەغەی چەکی کیمیایی، سەرەتای ئەم مانگەش، ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندبوو، رایگەیاندنی کۆتایھێنان بە چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە شەفاف و ورد نییە و گومان لە زانیارییەکان ھەیە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێشتا رەوشی "ئەفغانستان" زۆر سەختە و ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ھێورکردنەوەی، بەھۆی ئەو قەرەباڵغی و پێکدادانەشی لە نزیک فڕۆکەخانەی "کابول" دروست بووە کە ھەزاران کەس ھەوڵدەدەن بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، ٧ مەدەنی کوژراون. 
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بزووتنەوەی "تاڵیبان"یش رایانگەیاندبوو، ھێزەکانیان تەقەیان بەسەر خەڵکدا کردووە بۆ بڵاوەپێکردنیان لە فڕۆکەخانەکە، پێشتریش ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاندبوو لە پێکدادان و قەرەباڵغیی خەڵکدا ١٧ کەس برینداربوون. 
لای خۆشیەوە ئیدارەکەی "جۆ بایدن" تاوتوێ بانگھێشت کردنی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بازرگانی دەکات، بۆ دابین کردنی فڕۆکە و تیمی تایبەت بۆ گواستنەوەی ئەفغانییەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لێپرسراوانی دەریایی فەڕەنسا رایانگەیاند، لە نزیک کەناراوەکانی وڵاتەکە و لە کەش و ھەوایەکی سەختدا ١٠٢ کۆچبەریان رزگارکردووە کە ھەوڵیانداوە لە فەڕەنساوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا و رەگەزنامەیان ئاشکرا نەکراوە. 
پێشتریش "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا ھۆشداری دابوو لەوەی شەپۆلی کۆچبەران بە ئاڕاستەی ئەوروپا زیاد دەکات، ئەوەش بەھۆی رەوشی ئەفغانستان و ھەڵاتنی خەڵکی ئەو وڵاتە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات مەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناوچەکانی ئاگربەست کە روسیا و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکەن، راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی شەڕە بەرامبەر گەلانی باکوری سوریا.


جەختیشیکردووەتەوە، ھێرشەکانی تورکیا بەرامبەر ئەو گەلانەیە کە روبەڕوی تیرۆر و ستەم بونەتەوە، داوا لە سەرپەرشتیارانی ئاگربەستیش دەکات ئەرکی خۆیان بۆ راگرتنی ھێرشەکانی تورکیا جێبەجێ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ توشیمیتسۆ مۆتەگی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تاران، رایگەیاند، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژاپۆن لە ھەموو بوارەکاندا، گرنگییەکی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.


رەئیسی جەختیشیکردەوە، دواخستنی ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە بانکەکانی ژاپۆن، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتە بەزوترین کات لەوبارەیەوە بڕیار بدات.


بەھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نزیکەی سێ ملیار دۆلاری ئێران لە بانکەکانی ژاپۆن بلۆککراون کە بەشێکی زۆری داھاتی فرۆشتنی نەوتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی حکومەتی داھاتووی ئەفغانستان و لە ئێستاشدا پسپۆڕە یاسایی و سیاسیی و ئایینییەکانی بزوتنەوەکە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئەو فەرمانڕەواییە دروست بکەن کە ئامانجیانە.

بەرپرسەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانڕەوایی وەک ئەو دیموکراسییەتە نییە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا باسی دەکەن، بەڵام مافەکانی ھەمووان دەپارێزن.

عەبدولغەنی برادەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان گەیشتە شاری کابوڵ و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(لیندسی گراھام) گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا سەرجەم ھاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕزگار بکەن بەو ئەفغانیانەشەوە کە ھاوکاری سوپای ئەمریکایان کردووە.


بە پێچەوانەوە بە پێی دەستوری ئەمریکا، پێویستە (جۆو بایدن) لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و باجی ئەو ھەڵە گەورەیە بدات کە لە ئەفغانستان کردی و وڵاتێکی خستە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە.


بە پێی دواین ڕاپرسیش، لە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئاستی پشتیوانی جەماوەری جۆو بایدن دابەزیووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای تورکیا گوندی "کۆر حەسەن"ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپیش بۆردوومانکردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەو کۆچبەرانە پێکھاتوون لە ٨ ژن و ٤ منداڵ و ٢٥ پیاو، لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس لە یۆنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووتری ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتی، عێراق کارێکی برایانەی دەستپێکردووە و بە ھیوان ھەوڵەکانی بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تاران و ڕیاز سەرکەوتوو بن، چونکە کۆتاییھێنان بە کێشەکان لەگەڵ سعودیە لە ئێستادا زۆر پێویستە.


وتیشی، پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکاش کۆتایی بێت و بۆ ئەمەش پێویستە ھەردوولا ڕێزی یەکتر بگرن و دەستوەردان لە کاروباری یەکتردا نەکەن. وتیشی، پێویستە ئێرانیش ھەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند پسپۆڕێکی بواری ئەمنی لە لێدوانێکیاندا بە تۆڕی فۆکس نیوزیان ڕاگەیاندووە، لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ھێندەی ئێستا ڕێکخراوی قاعیدە مەترسی نەبووە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا.

دەشڵێن، جێھیشتنی ئەفغانستان بەو خێراییەی ئێستا، مەترسییەکان زیاتر دەکەن و ڕێگە بۆ ھێرشی تیرۆریستی خۆش دەکەن.

ئەم ھۆشدارییە دوای ئەوە ھات، بزوتنەوەی تاڵیبان جەختدەکاتەوە، بە ھیچ جۆرێک نابنە ھەڕەشە و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی جیھان و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، تاڵیبان ھێرش بکاتە سەر ھێزەکانیان بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕادیۆی ئاسیای ئازاد بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور ھاوڵاتییانی وڵاتەکەیان ئاگادار کردووەتەوە کە بە ھیچ جۆرێک نابێت قسە لەسەر کێش و جەستەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵات بکەن و قسەکردن لە بارەی تەندروستی سەرۆک بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.


دوای ئەوەی دەنگۆی تێکچوونی تەندروستی کیم بڵاوبووەوە و وا ڕاگەیەندرا کێشی دابەزیوە، میدیاکانی کۆریای باکور بڵاویانکردەوە، سەرۆک بەھۆی بڵاوبوونەوەی برسیەتییەوە و لە پێناو خەڵکەکەیدا خواردنی کەمکردووەتەوە و تەندروستیشی زۆر باشە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینە ئۆسێ وتەبێژی ھاوسەرۆکایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، تورکیا بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە لە دژی ڕۆئاڤای کوردستان ھەموو جورە ھێرشێک ئەنجام دەدات، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک ھەڵویستی ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...362363364365366...413