وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتەکەی "بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا کرد، پڕۆگرامی چەکی کیمیایی خۆی ئاشکرا بکات و پابەندی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت و لەناوییان ببات، ئیدانەی سەرجەم ئەو لایەنانەشی کرد کە ئەو چەکە بەکاردەھێنن لەژێر ھەر پاساوێکدا بێت. وەزارەتەکە راشیگەیاند، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان حکومەتی "ئەسەد" لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی سوریاوە لانی کەم ٥٠ جار چەکی کیمیایی دژی گەلەکەی بەکارھێناوە. 
"دیمەشق" لە ساڵی ٢٠١٣ چووە نێو پەیماننامەی قەدەغەی چەکی کیمیایی، سەرەتای ئەم مانگەش، ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندبوو، رایگەیاندنی کۆتایھێنان بە چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سوریاوە شەفاف و ورد نییە و گومان لە زانیارییەکان ھەیە.