سوپای تورکیا گوندەکانی تەل تەمر و گرێ سپی لە ڕۆژئاڤا بۆردوومان دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
٨٣٥
سوپای تورکیا گوندی "کۆر حەسەن"ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپیش بۆردوومانکردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراون.
کوردسات نیوز
٢١ی ئابی ٢٠٢١
٨٣٥
سوپای تورکیا گوندی "کۆر حەسەن"ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپیش بۆردوومانکردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراون.
ئهمڕۆ پێنچ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری ھەولێر پێشوازیکرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان
لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش پرسی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ، هەردوولا ئەگەر و پیشهاتەکانی دوای هەڵبژاردن و چۆنیەتی مامەڵەی هێز و لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان بەتێر و تەسەلی گفتوگۆی لەبارەوە کرا ، سەعدی ئەحمەد پیرە ھیواشی خواست ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان ھەرێم و ژاپۆن لە سێكتەرە جیاوازەكاندا پتەوتربكرێت و پێشكەوتنی باشتر و زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدی كردەوە كە یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان زامنی پاراستن و بەدیهێنانی ئەو ماف و ئیمتیازاتانەیە كە لە دەستوری عیراقدا ئاماژەی پێكراوە
دواتر ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسولی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەكات بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان كە لە ٢٠ی ئۆكتۆبەر پڕۆسەكە بەشێوەیەکی ئارام و هێمنانە بەڕێوەچوو لە هەرێمی كوردستان ،
وتیشی، پێویستە هەر ناکۆکییەکی هەڵبژاردن لە ڕێگەی کەناڵە یاساییە دامەزراوەکانەوە چارەسەر بکەن و پڕۆسەی هەڵبژاردن تەواوبکەن بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر بە زووترین کات دواتر تەئكیدی كردەوە كە ژاپۆن خوازیاری سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و پێشكەوتنی زیاترە لە عیراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی،
راشیگەیاند، ئامادەی هەموو هەماهەنگیەكی سیاسی و ئابوورین و كۆمپانیاكانی ژاپۆن خاوەن ئەزموونێكی زۆرن لەسەرجەم بوارەكاندا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ستایشی ئاژانسەكانی سەربە حكومهتی ژاپۆنی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن لەگەل دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئاژانسی جایكا كە ڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێری بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومهتی هەرێمی كوردستان
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویكردەوە، دەوڵەتی توركیا ژمارەیەك رۆژنامەنووسی كردووەتە ئامانج، كە ئاسەواری بۆردوومانەكانیان بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان روماڵ دەكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بڵاویكردەوە، ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركەكانیاندا بۆ روماڵكردنی كاریگەری و ئاسەواری بۆردوومانەكانی توركیا لە عامودا كراونەتە ئامانج، كە ئەوە یەكەمجار نییە و توركیا بەردەوام بە مەبەستی بێدەنگكردنی دەنگی راستی و شاردنەوەی رووداوەكان لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی، رۆژنامەنووسان دەكاتە ئامانج.
راشیگەیاند، بەئامانجكردنی رۆژنامەنوسان پێشێلكارییەكی زەقی پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكانە بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان لەو ناوچانەی ئاڵۆزی تێدایە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسانی ئیدانە كرد و داواشی لە رۆژنامەنوسان و میدیاكاران كرد بە ئاگاییەوە روماڵ بكەن و رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.
بە پاڵپشتی و چاودێری د.لەتیف رەشید سەرۆكکۆمار ، کتێبخانەی یەکێتیی گشتیی ئەدیبان و نوسەران لە عێراق بەناوی ئەدیب و شاعیری کۆچکردو ئەلفرێد سەمعان کرایەوە .
لە مەراسیمی کردنەوەی کتێبخانەکەدا لە بارەگای یەکێتیی ئەدیبان و نوسەران، سەرۆك کۆمار چاوی بە ئەدیب و نوسەرانی عەرەب کەوت، لە کۆشکی بەغدادیش بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە نوسەرانی عێراقی، پێشوازی لێکردن.
سەرۆكکۆمار بەخێرهاتنی لە ئەدیبان و نوسەرانی عەرەب کرد و جەختیکردەوە کە عێراق و عێراقییەکان رێز و پێزانینیان بۆ نوسەرانی وڵاتانی عەرەبی هەیە، ئاماژەیکرد بۆ بایەخی کاراکردنی پەیوەندی نێوان رۆشنبیران، بەشێوەیەك کە رۆڵی رۆشنبیران لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتوریدا پەرەپێبدات.
ئاماژەیکرد بە پێویستی چالاککردنی میکانیزمی هاوئاهەنگی و هاریکاری لەگەڵ کتێبخانە و زانکۆ رەسەنە نێودەوڵەتییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی زانستی.
هەروەها سەرۆكکۆمار باسی لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بە تایبەتی بە ئامانجگرتنی بەردەوامی کەسانی بێ تاوان لە فەڵەستین و لوبنان. جەختیشیکردەوە لەسەر پاڵپشتی و پشتیوانیی عێراق بۆ براکانی لە بەیروت و غەزە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو بارودۆخە و جەنگەکان، کاریگەری نێگەتیڤ دەکەنەسەر رەوتی رۆشنبیری و ئەدەبی.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە لێدانی سرودی نیشتمانی دەستیپێکرد، دواتر سەرۆكکۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، ئێمە گەلێکین هەر لە سەرەتاوە بایەخمان بۆ کتێب و کتێبخانە، بایەخێکی گرنگ بوە لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی شارستانیەت، کە وڵاتەکەمان بە درێژایی مێژوو پێیدا تێپەڕیوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.