جیهان

پوتن لە وتارێکدا بۆ گەلی روسیا، ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی ئۆکراین لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیەت کردوو، رایگەیاند، ستالین ئۆکراینی رزگارکرد و بەشێک لە خاکی روسیای پێدا تاکو ببێتە دەوڵەت  جەختیشی کردەوە، ئۆکراین بەشێکی دانەبڕاوە لە روسیا.

پوتن وتیشی، ھەژاری و گەندەڵی لە ئۆکراین تەشەنەی کردووەو دەسەڵاتدارانی کییڤ بۆ پاراستنی ئەو پارەی لە گەلی ئۆکراینیان دزیوە خزمەت بە رکابەرەکانی روسیا دەکەن .

رونیشیکردەوە، واشنتۆن رۆژانە ملیۆنێک دۆلار بۆ پشتیوانی کودەتا لە ئۆکراین خەرج دەکات و ئێستا ئۆکراین کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا و سەربەخۆیی لەدەستداوە .

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا و ناتۆ ھیچ یەکێک لە بەڵێنەکانیان جێبەجێنەکردووە وھەوڵدەدەن جۆرجیا و ئۆکراین بکەنە ئەندامی ناتۆ، بەوتەی پوتن ئەگەر ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ ئەوا مووشەکەکانی ئەمریکا لە پینج دەقیقەدا دەگەنە مۆسکۆ.

لە کۆتایی وتەکانیشدا پوتن داننانی بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمی دۆنیتسک و لۆھانسک راگەیاند و داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیارەکەی بکات، لەدواتریشدا مەرسومی ھاریکاری دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزاکرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەی بەھێز و تۆپخانە و مووشەھاوێژەکان لە گەڕەکەکانی باکوور و خۆرئاوای شاری دۆنێتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بیستراوە، کە ھاوسنوورە لەگەڵ روسیا  و لە ساڵی ٢٠١٤وە لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکاندایە، ھاوکات میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، گرووپە جوداخوازەکان کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە کاری بۆ ئۆکراین کردووە و پلانی بۆ ھێرشکردن داڕشتووە لە ناوچەی دۆنباس.

ھاوکات رێکخراوی ئاسایش و ھاریکاری لە ئەوروپا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ھەزار و ٥٠٠ جار ئاگربەست لە ھەردوو دۆنێتسک و لۆھانس پێشێلکراوە، کە لە دوو ناوچەن لە ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپە جوداخوازەکانی نزیک لە روسیادان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ ھۆشدارییدا بەرامبەر بە جموجوڵەکانی روسیا و دووپاتیکردەوە، ھەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە روسیا ھێرشێکی سەرتاسەری دەکاتە سەر ئۆکراین.

وتیشی ھەموان کۆکن لە سەر ئەوەی مەترسییەکانی ھێرشی رووسیا گەیشتوونەتە لوتکە و یەکێتی ئەوروپا نیگەرانن بەرامبەر بە یاریکردن بە زانیارییەکان کە ھەموویان بۆ پشتیوانییکردن لە ھێرشی روسیا و وروژاندنی ناکۆکییە سەربازییەکانە. لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەکان سەرۆکی ئۆکراینیش دووپاتی کردەوە دەبێت سزادانی رووسیا نەکەوێتە دووای ئەو ساتەی کە ئۆکراین خاپوور دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێلیزابێز ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، نوێترین وادەی بۆ ھێرشی سەربازیی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دیاریکرد و رایگەیاند، لە خراپترین سیناریۆدا روسیا ھەفتەی داھاتوو پەلاماری ئۆکراین دەدات، بەوەش ئەوروپا رووبەڕووی گەورەترین ھەڕەشەی ئەمنی لە سەدەی ٢١دا دەبێتەوە.

ھاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاشکرایکرد، روسیا پلانی ھەیە بۆ ھەڵگیرساندنی گەورەترین جەنگ، کە دەبێتە گەورەترین جەنگ لە ئەوروپا لە دوای ساڵی ١٩٤٥، راشیگەیاند، بە پێی زانیارییە ھەواڵگیرییەکان روسیا ھێرش دەکاتە سەر ئۆکراین و کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵ دەکات.

ھەر لەو چوارچێوەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لە ھۆشدارییەکدا بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی خۆرئاوا، رایگەیاند، زانیارییە ھەواڵگیرییەکان دەریدەخەن سوپای روسیا پلانی ھەیە لە قۆڵی خۆرھەڵاتی ھەرێمی دۆنباس و قۆڵی باکوور لە سنووری بێلاڕوسەوە، بچێتە خاکی ئۆکراینەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایانکرد،"گۆنگور ئارسەلان" بەڕێوەبەری رۆژنامەی سیس کۆجالی  لەلایەن چەکدارێکەوە لە نوسینگەکەی خۆی کوژراوە و لێپرسراوانی پارێزگای کۆجالیش دەستگیرکردنی بکوژەکەیان راگەیاندووە ، بەڵام ھیچ وردەکارییەکی تریان بڵاونەکردۆتەوە .

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوریش ئاشکرایکردووە، ئەو رۆژنامەنوسە لێکۆلینەوەی لە دۆسیەکانی گەندەڵی کردووە لە پاریزگاکەیدا، ھەربۆیە پێشتریش ھێرشی کراوەتەسەر و روبەروی ئەشکەنجە بووەتەوە .

رێکخراوەکە داواشیکردوە بە زوترین کات لێکۆڵینەوەکان دەستپێبکەن و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت ، سەندیکای رۆژنامەنوسانی تورکیاش ئیدانەی کوژرانی ئەو رۆژنامەنوسەی کردووە و داوای کردووە سنورێک بۆ بە ئامانجکردنی رۆژنامەنوسان لە تورکیا دابنرێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید رەزا دەھقانی، باڵیۆزی ئێران لە قەتەر رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، سەردانی دەوحەی پایەختەی قەتەر دەکات و بەشداری لە خولی شەشەمی کۆڕبەندی گازی سروشتیی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

باڵیۆزی ئێران راشیگەیاند، ئیبراھیم رەئیسی لە میانی سەردانەکەی بۆ قەتەر لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی میری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاران و دەوحە و دواین پێشھاتەکانی ناوچەکە و دۆسێیەی بەرھەمھێنانی گازی سروشتی و ناردنی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.

کۆڕبەندی گازی سروشتیی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩وە دەستیپێکردووە و ئامانج لێی دروستکردنی بازاڕێکی ھەرێمیی گازی سروشتییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی بەشداری دەکەن، خاوەنی ٧٩%ی یەدەگی گازی سروشتیین لە جیھاندا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای ئێرانی ئاشکرایکردووە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رەئیسی بە ماکرۆنی وتووە ، تاران لە دانوستانەکانی ڤییەننادا دەستپێشخەریی بنیادنەری کردووە و ھەر ھەوڵێکیش بدرێت بۆ ئەوەی سزاکانی سەر ئێران ھەڵنەگیرێت ، ئەوا ئەگەرەکانی گەیشتن بە رێککەوتن لە ڤییەننا کەمدەبێتەوە .

سەرۆکی ئێران دوپاتیشیکردۆتەوە ، ھەر رێککەوتنێک لە ڤییەننا بکرێت، دەبێت گرەنتی ھەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران و کۆتاییھێنان بە بابەتە ھەڵپەسێردراوەکان و تۆتەمە سیاسییەکان بکات . 

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنساش رایگەیاندوە ، پێشکەوتنی زۆر باش لە دانوستانەکانی ڤییەننا ھەیە و ھیوایان ھەیە بە زوترین کات دانوستانەکان بە ئەنجامی باشەوە کۆتایی بێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مەرسومەکەدا ھاتووە، ئەوانەی ناویان لە لیستی سوپای یەدەگدا تۆمار کراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پابەندی ڕاھێنانی سەربازیی بن لە ڕیزی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا و ئاژانسە ھەواڵگرییەکان و ئاژانسەکانی دیکەی خزمەتگوزاریی ئاسایشی فیدراڵی.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردن ڕاسپێردراوە، بۆ بانگھێشتکردنی ھاوڵاتیان بۆ سەربازگەکانی ڕاھێنان.

ئەو برٍیارەی پوتن لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی سنوری ئۆکراین لە ھەرێمی دونباس و دونیتسک پەرەی سەندووە و ترسی پێکدادانی قورس ھەیە.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەنجومەنی دۆما ڕایگەیاند، ڕووسیا جەنگی ناوێت، بەڵام ئامادەیە بەرگری لە ھاوڵاتییەکانی خۆی بکات لەو دوو ھەرێمە، کە تاک لایەنانە سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی کاتی کار و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکەیان لە کیێڤەوە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ئارام.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کارمەندەکانیان لە نوسینگەیەکی سەر بە باڵیۆزخانە بەریتانیا لە شاری لڤیڤ، لە خۆرئاوای ئۆکراین کاروبارەکان بەڕێدەکەن.

باڵیۆزخانەی بەریتانیا جەختیکردووەتەوە، پێویستە لەسەر ھاوڵاتیانی بەریتانیا چاوەڕوانی کۆمەکی زیاتری کونسوڵگەرییەکان نەکەن، کە ھاوکارییان بکات لە گواستنەوەیان لە دۆخێکی وەک ئێستای ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداری لە نوسینەوەی دەستووردا بکەن، چونکە بەشداری کورد دەبێتە  ھۆی ڕێگریکردن لە تۆمەتی جیاکاری.

"فەنەر ئەلغیت" جێگری ھاوسەرۆکی ئەنخجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن بەشداری لە ھەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سوریا، جەختیشی کردەوە، پێویستە ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نوسینەوەی دەستووردا بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دابین بکرێت.

ڕاشیگەیاند، لێدوانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری لە سوریا بکەن، ڕۆڵی ڕووسیاش لەو بوارەدا وەک گەرەنتییەک دەبینن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە سوریادا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا "مەھەپە" ڕێککەوتوون یاسای ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بگۆڕن و بەربەستی ھەڵبژاردن بکەن بە ڕێژەی ٧٪ کە لە ئێستادا بەربەستی ھەڵبژاردن ١٠٪یە.

بە پێی زانیارییەکان پڕۆژەی یاسای ھەڵبژاردن تەواوکراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو لە پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەکە بدرێت، ھاوکات بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەو ھەوڵانە ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو گۆڕانکارییە سوودی بۆ پڕۆسەی دیموکراسی نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، کیێڤی پایتەخت دەکرێتە ئامانج. ئەوەش بۆ یەکەمجارە بایدن بەو شێوەیە دڵنیایی خۆی لە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەردەبڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستیان بەسەر ١٦ ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە، کە قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر بە نیازبوون لە سوریاوە بیگەیەننە ئوردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە یەکسانە بەو ڕێژەیەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاشکراشیکردووە، بە قاچاخبردنی ماددەی ھۆشبەر لە سوریاوە بۆ ئوردن خەریکە دەبێتە دیاردە و قاچاخچیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرن، زۆربەشیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە پشتیوانی دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئۆکراین و سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندندایە و ھێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر یەکتر زیاتر کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی ھەواڵ، سەربەخۆیی خوازەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ئەمڕۆ ١٩ موشەکیان ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئۆکراین کردووە و لە ئاکامدا سەربازێک کوژراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی دۆنباس، تاکلایەنە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر پێشھاتێک ڕاگەیاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆچبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لەلایەن ئاسایشی ئامەدەوە ڕەوانەی فەرمانگەی کۆچی پارێزگای ئامەد کراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...302303304305306...415