سوپای ئوردن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دەستیان بەسەر ١٦ ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گرتووە، کە قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر بە نیازبوون لە سوریاوە بیگەیەننە ئوردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە یەکسانە بەو ڕێژەیەی کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاشکراشیکردووە، بە قاچاخبردنی ماددەی ھۆشبەر لە سوریاوە بۆ ئوردن خەریکە دەبێتە دیاردە و قاچاخچیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە کەڵک لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وەردەگرن، زۆربەشیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریاوە پشتیوانی دەکرێن.