جیهان

دەشڵێت، سوپای وڵاتەکەیان ئامادەیە بۆ بەرگریکردن و دەتوانن بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان بەرگری لە خۆیان و خەڵکەکەیان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، چەندین کاروانی سەربازی ڕووسی سنورەکانیان تێپەڕاندووە و چوونەتە ھەرێمی لوھانسک و دونیتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ھاوکات "پوتن" داوای لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کردووە ڕێککەوتن بکات لەگەڵ ئەو دوو ھەرێمە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش، داواشی لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کردووە گفتوگۆ دەستپێبکات، بۆ دروست کردنی پەیوەندی دیپلۆماسی. 

شەوی ڕابردوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا دانینا بە سەربەخۆی ھەردوو ھەرێمی دونیتسک و لۆھانسک وەک دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ئۆکراین و مەرسومی ھاریکاری و دۆستایەتی لەگەڵ ھەردوو ھەرێمەکە ئیمزا کرد، داواشی لە ئەنجومەنی دۆما کرد پشتیوانی بڕیاری داننان بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمەکە بکات، ڕاشیگەیاند ئەو ڕێککەوتنە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و ئەگەری درێژکردنەوەشی ھەیە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ، "زیلینسکی" لە وتارێکیدا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە لەناوبردنی دانوستانی ئاشتی و پێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی. وتیشی، ئۆکراین لە کەس ناترسێت و پابەندە بە ڕێگە چارەی دیپلۆماسی.

سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ھیچ بەشێکی خاکی وڵاتەکەیان نابن و چاوەڕێی ھەنگاوی ھاوپەیمانەکانیان دەکەن بۆ ھەنگاونان دژ بە ڕووسیا، داوای لوتکەیەکی بە پەلەشی کرد لە نێوان سەرۆکانی ئۆکراین و ڕووسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڤاسیلی نیبیزیا" نێردەی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مۆسکۆ ھێشتا کراوەیە بە ڕووی دیپلۆماسییەت، بەڵام ڕێگەنادەن بە خوێنڕشتن لە "دۆنباس" و بەرگری لە ھەموو ئەو ناوچانە دەکەن کە سەربەخۆییان دەوێت.

ھاوکات نوێنەری چین لەو کۆبوونەوەیە داوای دانبەخۆداگرتنی کرد بۆ دوورکەوتنەوە لە پشێوی زیاتر. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشی سپی بڵاویکردەوە، "بایدن" فەرمانێکی ئیمزا کردووە کە بازرگانی و وەبەرھێنان لە نێوان ئەمریکییەکان و ھەردوو ھەرێمی "لوھانسک" و "دونیتسک" دوای سەربەخۆبوونیان قەدەغە دەکات، ئەو بڕیارە وەبەرھێنانی نوێ و ھاوردەی پێداویستی و کەلوپەلێکی تەکنەلۆژی لەو دوو ناوچەیەوە بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەگرێتەوە.

"بایدن" پەیوەندیشی لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا و "ئۆلاف شۆڵتز" ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامداوە و بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ڕەوشی ئۆکراینیان تاوتوێ کردووە، ئیدانەی دانپێدانانی ڕووسیاشیان بۆ سەر ئەو دوو ھەرێمە کرد.

ھاوکات "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە ھۆکاری ئەمنی تەواوی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە ئۆکراینەوە گواسترانەوە پۆڵەندا. 

"بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش ھۆشداری داوەتە سەرۆکی ئۆکراین لە داگیرکاری ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە ماوەی چەند سەعاتێکدا، وتیشی تاوتوێ ناردنی ھاوکاری زیاتر دەکەن بۆ وەزارەتی بەرگری ئۆکراین و سزاش بۆ سەر ڕووسیا ڕادەگەیەنن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، "لیندا تۆماس" ڕایگەیاند، بەھۆی دانپێدانان بە سەربەخۆیی ئەو دوو ھەرێمە و پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین، ئەمریکا ئەمڕۆ سزا بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنێت.

وتیشی، پێویستە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی یەکگرتوو بن بۆ گەڕانەوەی ڕووسیا بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشار ئەسەد" سەرۆکی سوریا پشتیوانی بڕیارەکەی "ڤلادمیر پوتن" ھاوتا ڕووسییەکەی کردووە و دەڵێت "دیمەشق" دان بەو دوو ھەرێمە وەک کۆماری سەربەخۆ دەنێت.

"فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەوەی سوریاش ڕایگەیاندووە، وتارەکەی "پوتن" مێژوویی بووە و ئامادەن ھەماھەنگی لەگەڵ ئەو دوو کۆمارە سەربەخۆیەدا بکەن.

ھاوکات "ڕەمەزان قادیرۆف" سەرۆکی چیچان پشتیوانی تەواوی بۆ بڕیارەکەی "پوتن" دەربڕیوە و دەڵێت ئەوە تاکە ڕێگەیە بۆ چوونە دەرەوە لە قەیرانێکی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئۆلاف شۆڵتز" راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، داننان بە سەربەخۆیی ئەو دوو کۆمارەی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە قبوڵ ناکەن و زنجیرەیەک سزای گەورە چاوەڕێی روسیا دەکات، جەختیشی کردەوە لە گرنگی کارکردن لەگەڵ "واشنتۆن" سەبارەت بە سزاکانی سەر ئەو وڵاتە.

راوێژکاری ئەڵمانیا وتیشی، دەبێت رێگەچارەی دیبلۆماسی پەیڕەو بکرێت بۆ روونەدانی کارەسات لە ئۆکراین، ھەڵوێستیشیان نەگۆڕاوە سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین و پاڵپشتی کردنی ئابورییان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستاوە گوژمەی یەکەمی سزاکانیان بۆ سەر روسیا دەستپێدەکات و سزای قورسیشیان بەسەر دوو بانکی روسیدا سەپاندووە.

وتیشی، سزاکان روسیا لە سیستمی بانکیی جیھانیی دووردەخەنەوە و سزا بەسەر سەرکرادیەتیی روسیا و خێزانەکانیان دەسەپێنن و رێگە نادەن روسیا دەستی بە سیستمی بانکیی نێودەوڵەتیی بگات.

بایدن داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بە توندی وەڵامی ھەنگاوەکانی روسیا بدەنەوە و وتی، ئەگەر روسیا بەم جۆرە بەردەوام بێت باجێکی قورس دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، لەسەر پێشنیاری ئیمانوێل ماکرۆن، بایدن و پوتن رێککەتنی سەرەتاییان کردووە بۆ ئەنجامدانی لوتکەیەک سەبارەت بە رەوشی ئۆکراین و ئاسایش و سەقامگیری لە ئەوروپا.


ھاوکات جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، بایدن رازی بووە بە کۆبوونەوە لەگەڵ پوتن، بەڵام بەو مەرجەی روسیا داگیرکاری بۆ سەر ئۆکراین ئەنجام نەدات.


بڕیاریشە رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆببنەوە و ئەجێندای لوتکەی ئەو دوو سەرۆکە ئامادە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆری ئێف پێنج لە شاری "تەبرێز" لە باکوری خۆرھەڵاتی ئێران خۆی کێشاوە بە دیواری خوێندنگەیەکی داخراودا و تێکشکاوە، بەھۆیەوە فڕۆکەوانەکە و ئەندامێکی ھێزی ئاسمانی و ھاوڵاتییەک کە لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە لە شوێنی رووداوەکە، گیانیان لەدەستداوە.


فەرماندەی بنکەی ئاسمانی "تەبرێز"یش رایگەیاند، تێکشکانی فڕۆکەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکییەوە بووە و بۆ روونەدانی کارەساتی گەورەش، فڕۆکەوانەکە قوربانی بە ژیانی خۆی داوە و فڕۆکەکەی بەرەو ئەو ناوچەیە بردووە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەر لە بەجێھێشتنی ئێران، رەئیسی رایگەیاند، لەسەر داوای تەمیم بن حەمەد میری قەتەر، بە سەردانێکی دوو رۆژە لە قەتەر دەبێت، بە وتەی رەئیسی، ئامانجی سەردانەکەی بۆ کاراکردنەوەی دیبلۆماسییەتە بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، ھەروەھا بەشداری لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بەرھەمھێن و ھەناردەکاری غاز دەکات کە رۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەڕێوەدەچێت. 


وتیشی، ئەو سەردانە ھەنگاوێکە بۆ پێشخستنی پەیوەندی سیاسی و ئابوری لەگەڵ قەتەر، کە خاوەن کێڵگەی غازی ھاوبەشن لەگەڵ ئەو وڵاتەدا. 


ئەوە یەکەمین سەردانی سەرۆکی ئێرانە بۆ وڵاتانی کەنداو، لە دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا  رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە ھەنگاوەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڵام ئۆکراین نایەوێت رێککەوتنەکان جێبەجێبکات و سورە لەسەر  بەکارھێنانی چارەسەری سەربازی لەدژی دونباس.

پوتن وتیشی، بەکارھێنانی ئۆکراین لەلایەن وڵاتانی خۆرئاواوە مەترسیدارە و بەشێک لە ئەندامانی ناتۆش دژی بەئەندامبوونی ئۆکراینن لە رێکخراوەکەیان.


ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند،خۆرئاوا ھیچ جدیەتێکی پیشاننەداوە لەبارەی گەرەنتییە ئەمنییەکانی روسیا، وتیشی، ئەگەر ئۆکراین ببێتە ئەندامی ناتۆ لەوانەیە شەڕ رووبدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کڵچدارئۆغڵو وتیشی، کاندیکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن پێنج پارتی ئۆپۆزسیۆنەوە مانای ئەوەیە لەلایەن ئەم پارتانەوە متمانەی پێدەکرێت و ئەمەش بۆ ئەو مایەی شانازییە.

تا ئێستا پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر کاندیدێکی ھاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون و یەکێک لە ئەگەرە بەھێزەکانیش کاندیدکردنی کڵچدارئۆغڵویە و تا ئێستاش ھەدەپە ھەڵوێستی کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە ئاشکرا نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای سزای ناوچەی ئیستەنبوڵ بە زۆرینەی دەنگ سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی ھەدەپەی پەسەند کرد کە پێشتر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەریدا سەپێندرابوو.

سزاکەی دەمیرتاش دوای ئەوە ھات رۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ دوای گەڕانەوەی لە روسیا رەخنەی لە ئەردۆغان گرت و دادگاش قسەکانی بە سوکایەتی و ناوزڕاندن ناو بردبوو.

ھاوکات، دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ بڕیاریدا عوسمان کاڤاڵا، چالاکوان و بازرگانی دیاری تورکیا بە بەندکراوی بھێڵێتەوە و ئازاد نەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٧وە لەسەر چەند تۆمەتێک زیندانییکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...301302303304305...415