دادگای سزای ناوچەی ئیستەنبوڵ بە زۆرینەی دەنگ سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی ھەدەپەی پەسەند کرد کە پێشتر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەسەریدا سەپێندرابوو.

سزاکەی دەمیرتاش دوای ئەوە ھات رۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥ دوای گەڕانەوەی لە روسیا رەخنەی لە ئەردۆغان گرت و دادگاش قسەکانی بە سوکایەتی و ناوزڕاندن ناو بردبوو.

ھاوکات، دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبوڵ بڕیاریدا عوسمان کاڤاڵا، چالاکوان و بازرگانی دیاری تورکیا بە بەندکراوی بھێڵێتەوە و ئازاد نەکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٧وە لەسەر چەند تۆمەتێک زیندانییکراوە.