دوای ئەوەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، پێویستە نوێنەرانی کورد بەشداری لە نوسینەوەی دەستووردا بکەن، چونکە بەشداری کورد دەبێتە  ھۆی ڕێگریکردن لە تۆمەتی جیاکاری.

"فەنەر ئەلغیت" جێگری ھاوسەرۆکی ئەنخجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن بەشداری لە ھەوڵەکان بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک لە سوریا، جەختیشی کردەوە، پێویستە ھەموو سورییەکان بەشداری لە دیالۆگ و نوسینەوەی دەستووردا بکەن، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی دادپەروەرانە و یەکسانیان بۆ دابین بکرێت.

ڕاشیگەیاند، لێدوانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ھاندەرێکە بۆ ئەوەی بەشداری لە دۆزینەوەی چارەسەری لە سوریا بکەن، ڕۆڵی ڕووسیاش لەو بوارەدا وەک گەرەنتییەک دەبینن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری لە سوریادا.