جیهان

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە تێیدا کاتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە، نوسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراین دەڵێت ھەردوولا کۆدەبنەوە.


نوسینگەی سەرۆکایەتیی ئۆکراین ڕاگەیەندراوەکەی لەسەر پەڕەی فەرمی خۆی لە تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە بەبێ ئەوەی کاتی کۆبوونەوەکە دیاریبکات، ھەروەھا ڕێککەوتنی ھەردوولا لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت وەفێکی ڕووسیا بۆ ھەمان مەبەست سەردانی بیلاڕووسی کرد.


ھەر ئەمڕۆ سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی ڕایگەیاند، بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سەرۆکی بیلاڕووس ئەلیکساندەر لوکاشینکۆ کردووە.


زیلینسکی لە تێلیگرامی رەسمی خۆی ڕایگەیاند، قسەی لەگەڵ لوکاشینکۆ کردووە، بەڵام ھیچ زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکە نەدرکاندووە.


 ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بە ئامانجی ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بھێنن، ھەمان ڕۆژ وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە مینسک و بیلاڕووس.


بە گوتەی وتەبێژی کرملن، لایەنی ئۆکراین داوای کردووە شوێنی کۆبوونەوەکان ببرێتە پۆڵەندا و وارشۆ، بەڵام دواتر ئۆکراین وەڵامی مۆسکۆی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە بیلاڕووس نەداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤولۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، کیێڤ داوایەکی یاسایی لە دژی ڕوسیا بۆ دادگای دادی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزکردووەتەوە.


وتیشی، وڵاتەکەی داوایکردووە ھەفتەی داھاتوو دادگاکە لە شاری لاھای دانیشتنێک لەسەر داواکەی ئۆکراین ئەنجام بدات.


سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی داوایکردووە لێپرسینەوە لە ڕوسیا بکرێت، لەسەر گۆڕینی چەمکی قڕکردنی بە کۆمەڵ لە پێناو بیانوو ھێناوە بۆ داگیرکردنەکەی بۆ سەر خاکی ئۆکراین.


جەختیشیکردەوە، چاوەڕوانی ئەوە دەکەن، دادگاکە فەرمان بە ڕوسیا بکات، بە وەستاندنی ھێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ھەواڵی (ئەی بی سی) ئەمریکا لە زاری جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی ئۆکراین داوای لە بایدن کردووە، ھاوکاری زیاتری بکات، بۆ دڵنیایی لە پاراستنی زیاتری گیانی خۆی.


وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن بەڵێنی پێ داوە و وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە.


ئەوە لە کاتێکدایە، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ھێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، یەکەم ئامانجی ڕوسیا لەناوبردنی ئەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەنگدان لە بارەگای ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ، وڵاتەکەی دەنگی نەداوە بە ھەڵپەساردنی ڕووسیا، چونکە نایەوێت پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ مۆسکۆ بپچڕێنێت.

ئەو ھەڵویستەی ئەنقەرە لە کاتێکدایە، تورکیا بەردەوام ھێرشەکەی ڕووسیای بۆ سەر ئۆکراین بە قبوڵنەکراو ناوبردووە.

بە گوێرەی گۆڤاری دێرشبیگڵی ئەڵمانیاش، تورکیا تاکە وڵاتی ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئەوروپایە، کە دەنگی نەداوە بە ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنەکە، لە کاتێکدا، ئەرمینیا و بێلاروسیش دژی ھەڵپەساردنەکە بوون.

ھەڵپەساردنی ئەندامیەتی ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئەوروپا، یەکەم سزای ڕێکخراوەکەیە لە دژی ڕووسیا، کە بەھۆی داگیرکردنی ئۆکراینەوە بەسەریدا سەپێنراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ئۆکراینیش داوای لە ھاوڵاتیان کرد، لە کاتی بیستنی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە بچنە ژێر زەمین و پەناگە و میترۆکان، بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە بۆردومانەکان.

سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، درەنگای شەوی ڕابردوو ھێرشێکی سوپای ڕووسیایان لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی کیێڤی یایتەخت تێکشکاندووە، کاتێک ویستوویانە پێشڕەوی بکەن بۆ دەستبەسەرداگرتنی وێستگەیەکی کارەبا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی باکوری پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرەبەیانەوە ڕووسیا بە موشەکی دوورھاوێژ بە چڕی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەکانی خۆرھەڵاتی ئۆکراینی دەستپێکردووە.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش لە زاری سوپای ئۆکراینەوە بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا بە مووشەکی جۆری کالیبەر و کروز لە دەریای ڕەشەوە بۆردومانی ئۆکراین دەکات.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێسیش بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی پێشنیازێکی واشنتۆنی ڕەتکردووەتەوە، بە گواستنەوەی بۆ دەرەوەی کیێڤ.

ڕاوێژکارێکی نوسینگەی سەرۆکی ئۆکراینیش بڵاویکردەوە، ڕەوشی کیێڤی پایتەخت لە ژێر کۆنترۆڵدایە.

دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکراینیش ڕایگەیاند، لە بەرەی باکوری پایتەختەوە شەڕ بە سەختی لە نێوان سوپای ئۆکراین و سوپای ڕووسیا بەڕێوەدەچێت و ئاژانسەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن، سوپای ڕووسیا لەو بڕوایەدا نەبووە، ڕووبەڕووی بەرگری بەھێزی سوپای ئۆکراین ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێکی ڕەسمی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک ھاوکاری بۆ ئۆکراین تەرخان بکات و لەو بڕەش ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری ئۆکراین خەرج دەکرێت.

بە پێی بڕیارەکەی بایدن، جگە لەو ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە، بە بەھای ٣٥٠ ملیۆن دۆلار، ئەمریکا چەک و پێداویستی سەربازیی دەداتە ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوا بە زانیاری و پڕوپاگەندە ساختەکان نەکەن کە بڵاودەکرێتەوە لە بارەی خۆبەدەستەوەدانی سوپای ئۆکراین، دڵنیابن سوپای ئۆکراین بە ھیچ شێوەک چەک دانانێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزی ئۆکراینیش لە ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ھەموو بەرەکانی شەڕەوە سوپای وڵاتەکەی ڕووبەڕووی ھێرشی دڕندانەی سوپای داگیرکاری ڕووسیا بوونەتەوە و بەرگری سەخت لە وڵاتەکەیان دەکەن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵی ئەمریکاش بڵاویکردەوە، بۆ بەرگرتن لە پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا، ئۆکراین چەند پردێکی لە دەرەوەی کیێڤی پایتەخت تەقاندووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراینیش ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ھێزە یەدەگەکانی بە ئاڕاستەی سنورەکانی وڵاتەکەی جوڵە پێکردووە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینیش داوای لە وڵاتانی جیھان کرد ڕووسیا پەراوێز بخەن و باڵیۆزەکانی دەربکەن و گەمارۆی بەسەردا بسەێنن.

لەسەر ئاستی مەیدانیش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، شاری میلیتۆپۆلی ئۆکرانیان لە باشوری ئەو وڵاتە کۆنترۆڵکردووە، بەڵام وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، باوەڕ بەو زانیارییانە ناکات کە باس لە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە دەکات لەلایەن سوپای ڕووسیاوە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا بە ھیچ شێوەیەک چاوەڕوانی ئەوەی نەکردووە، ھێرشەکانی بەو شێوەیە بێت و ڕووبەڕووی بەرگری بەھێزی سوپای ئۆکراین ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی کەشتیوانی مۆڵدۆڤا ڕایگەیاند، کەشتییەکی وڵاتەکەی لە نزیک بەندەری ئۆدیسای ئۆکراین، لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیاوە بە ئامانج کراوە و دوو کارمەندی کەشتییەکە بە سەختی برینداربوون.

لێپرسراوانی ئۆکراینیش ھەواڵەکەیان پشتڕاستکردووە و ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە کارمەندانی کەشتییەکە ڕووسی و ئەوانی تریش ئۆکراینین.

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە، ھەر لەو ناوچەیە دوو کەشتی تری تورکیا و ژاپۆن لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بۆریس جۆنسۆن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، بە ناتۆ و ھاوپەیمانەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەوەی لە دەستیان بێت بیکەن بۆ پیشتوانیکردنی ئۆکراین و سەرۆک زیلینسکی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خۆشحاڵە کە زۆرێک لە ھاوپەیمانەکانیان ھاوکاری و یارمەتی مرۆیی دەگەیەننە ئۆکراین.

وتیشی، پێویستە لەگەڵ خەڵکی ئۆکراین بوەستنەوە، کە لە ئێستادا بەرگری لە خاکەکەیان و دیموکراسی لە ھەموو جیھان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان توانیوویانە ٧ فڕۆکەی جەنگی و ٧ ھەلیکۆپتەر و ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین و ٨٧ تانک و ٢٨ سەکۆی کاتیۆشیا و ١١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ٢٤ سەکۆی بەرگری ئاسمانی و ٤٨ بنکەی ڕاداری ئۆکراینیان تێکشاندووە.

لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی ڕابردووی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا، توانیوویانە ١٤ فڕۆکەی جەنگی و ٨ ھەلیکۆپتەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکبشکێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری سۆخۆی ٢٥ی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی بە موشەک ھێرشی کردووەتە سەر باڵەخانە مەدەنییەکان و نەخۆشخانە و دایەنگەی منداڵان و خانەی بێسەرپەرشتان، لە شارە جیاجیاکانی ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاندووە، کاروانەکە لە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکھاتبوو، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە زیانە گیانییەکانی ئەو ھێرشە نەکراوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادان لە پایتەخت و ناوچەکانی باشوری وڵاتەکەی پەرەیسەندووە و ھێزەکانی ئۆکراین توانیوویانە بە باشترین شێوە بەرپەرچی ھێرشەکانی ڕووسیا بدەنەوە و بەردەوامن لە بەرگریکردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە پێکدادانەکاندا سوپای ئۆکراین توانیویەتی ١٤ فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا، ھەشت ھێلیکۆپتەر و ١٠٢ تانکی سەربازی تێکبشکێنێت. 


وەزارەتی تەندروستی ئۆکراینش ڕایگەیاند، ھەر لە ئەنجامی ھێرشەکەی ڕووسیادا ھەزار و ١١٥ کەس، کە ٣٣ کەسیان منداڵن، لە وڵاتی ئۆکراین کوژراون.


سێ ڕۆژە ھێرشی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و سەدان ھەزار خەڵک لەو وڵاتە بەھۆی ھێرشەکەوە دەربەدەر بوون و بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھەڵھاتوون.


ئەمڕۆش سوپای ڕووسیا ھێرشەکانی بۆسەر شاری کیڤی پایتەختی ئۆکراین چڕکردەوە و شەڕو پێکدادان لەدەوروبەری شارکە ھەیە ناوبەناویش مووشەک و ھاوەن ئاڕاستەی نێو شارەکە دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی کرملین دمیرتی پێسکۆڤ ڕایگەیاند، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە لە پێشڕەوی بووەستن و چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئۆکراین بن کە ئایا ئامادەی ئەنجامدانی گفتوگۆن یان نا.


بە وتەی ئەو وتەبێژەی سەرۆکایەتی ڕووسیا، ئۆکراین وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی مۆسکۆی نەداوەتەوە بۆیە سوپای ڕووسیا دووبارە دەستیکردووەتەوە بە پێشڕەویکردن.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ھەینی سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا بەئامانجی ئەوەی کۆتایی بە گرژییەکان بھێنن، ھەمان ڕۆژ وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند مۆسکۆش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە مینسک و بیلاڕووس.


بە گوتەی وتەبێژی کرملن، لایەنی ئۆکراین داوای کردووە شوێنی کۆبوونەوەکان ببرێتە پۆڵەندا و وارشۆ، بەڵام دواتر ئۆکراین وەڵامی مۆسکۆی نەداوەتەوە.


لە لێدوانێکدا پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتین ڕۆژی ھەینی داوای لە سوپای ئۆکراین کرد سەرکردە سیاسییەکانی وڵاتەکەیان وەدەر نێن و ڕازیبن بە دانوستان بۆ ئاشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پێگەی "نۆرز پرێس" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، واشنتن بەنیازە ھەموو ئەو سزایانە ھەڵبگرێت کە لە ٢٠١٩ەوە لە چوارچێوەی یاسای قەیسەر سەپێنراون بەسەر ناوچەکانی دەرەوەی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئەسەد.

دوای ھەڵگرتنی سزاکان ڕێگە دەدرێت بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ قەوارە و وڵاتە دەرەکییەکاندا بکەن.

سەرچاوە ئەمریکییەکان بە پێگەی "نۆرز پرێس"یان وتووە "ئەو سزایانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ سەپێران، ئەمانج لێیان ڕێگریکردن بوو لەوەی سووریا دەستیبگات بەو  سەرچاوانەی بەھۆیەوە دەتوانێت درێژە بەشەڕو ململانێ سەربازییەکانی بدات."

دەشڵێن "ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت گەمارۆکان لەسەر ئەو ناوچانە ھەڵبگرێت تاوانەکانی رژێمی ئەسەد تێوەنەگلاون."

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ بەئامانجی سزادانی ئەو لایەنانەی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەن یاسای قەیسەری دەرکرد. یاساکە بەناوی کەسێکەوە ناونراوە کە لە سووریا گرنگی بە مافی مرۆڤ داوە و نەیاری رژێمی بەشار ئەسەد بووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکراین تا دێت زیاتر دەبن و ئەڵمانیا بڕیاریدا ٥٠٠ مووشەکی جۆری سینگەر بداتە ئۆکراین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی روسیا، ھاوکات ھۆڵەندا بڕیاریدا مووشەکی دژە تانک بداتە سوپای ئۆکراین.


سەرۆکی ئۆکراینیش پێشوازی لە ھاوکارییە سەربازییەکان کردوو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە جەنگ تاکو وڵاتەکەیان رزگار دەکەن. 


جەختیشی کردەوە، بەرگری گەل سیناریۆی پوتنی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پوچەڵکردەوە.


سەرۆکی ئۆکراین داواشی لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد روسیا لە مافی دەنگدان بێبەش بکەن.


لای خۆشییەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داواکاری سوید و فینلەندا بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەریخست حساباتی سەرۆکی روسیا سەبارەت بە ئۆکراین ھەڵە بوو.


پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیان بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کردووو پاپا نیگەرانی قوڵی خۆی پیشاندا لە نەھامەتییەکانی ئۆکراین، ئەمینداری ناتۆش رایگەیاند، بانگەوازێکی نێودەوڵەتی بۆ ھاوکاریکردنی ئۆکراین رادەگەیەنن و ھاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.


باڵیۆزی ئۆکراینیش لە واشنتۆن داوا دەکات سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنرێت.


وەزیری دەرەوەییش رایگەیاند، کۆت و بەندی زیاتر دەخەنە سەر کەسە نزیکەکانی پوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...298299300301302...415