بایدن سزاکانی یاسای قەیسەر لەسەر ڕۆژئاڤای کوردستان ھەڵدەگرێت
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢
٤٬٢٠١
دوای ھەڵگرتنی سزاکان ڕێگە دەدرێت بە ھێزەکانی سووریای دیموکرات ھەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ قەوارە و وڵاتە دەرەکییەکاندا بکەن.
سەرچاوە ئەمریکییەکان بە پێگەی "نۆرز پرێس"یان وتووە "ئەو سزایانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ سەپێران، ئەمانج لێیان ڕێگریکردن بوو لەوەی سووریا دەستیبگات بەو سەرچاوانەی بەھۆیەوە دەتوانێت درێژە بەشەڕو ململانێ سەربازییەکانی بدات."
دەشڵێن "ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت گەمارۆکان لەسەر ئەو ناوچانە ھەڵبگرێت تاوانەکانی رژێمی ئەسەد تێوەنەگلاون."
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ بەئامانجی سزادانی ئەو لایەنانەی مامەڵە لەگەڵ حکومەتی سووریا دەکەن یاسای قەیسەری دەرکرد. یاساکە بەناوی کەسێکەوە ناونراوە کە لە سووریا گرنگی بە مافی مرۆڤ داوە و نەیاری رژێمی بەشار ئەسەد بووە.