وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، ھێزەکانیان توانیوویانە ٧ فڕۆکەی جەنگی و ٧ ھەلیکۆپتەر و ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین و ٨٧ تانک و ٢٨ سەکۆی کاتیۆشیا و ١١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ٢٤ سەکۆی بەرگری ئاسمانی و ٤٨ بنکەی ڕاداری ئۆکراینیان تێکشاندووە.

لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی ڕابردووی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕووسیا، توانیوویانە ١٤ فڕۆکەی جەنگی و ٨ ھەلیکۆپتەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێکبشکێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری سۆخۆی ٢٥ی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، دوای ئەوەی بە موشەک ھێرشی کردووەتە سەر باڵەخانە مەدەنییەکان و نەخۆشخانە و دایەنگەی منداڵان و خانەی بێسەرپەرشتان، لە شارە جیاجیاکانی ئۆکراین.