ھاوکارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکراین تا دێت زیاتر دەبن و ئەڵمانیا بڕیاریدا ٥٠٠ مووشەکی جۆری سینگەر بداتە ئۆکراین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشەکانی روسیا، ھاوکات ھۆڵەندا بڕیاریدا مووشەکی دژە تانک بداتە سوپای ئۆکراین.


سەرۆکی ئۆکراینیش پێشوازی لە ھاوکارییە سەربازییەکان کردوو رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە جەنگ تاکو وڵاتەکەیان رزگار دەکەن. 


جەختیشی کردەوە، بەرگری گەل سیناریۆی پوتنی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین پوچەڵکردەوە.


سەرۆکی ئۆکراین داواشی لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد روسیا لە مافی دەنگدان بێبەش بکەن.


لای خۆشییەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داواکاری سوید و فینلەندا بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەریخست حساباتی سەرۆکی روسیا سەبارەت بە ئۆکراین ھەڵە بوو.


پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان پەیوەندیان بە سەرۆکی ئۆکراینەوە کردووو پاپا نیگەرانی قوڵی خۆی پیشاندا لە نەھامەتییەکانی ئۆکراین، ئەمینداری ناتۆش رایگەیاند، بانگەوازێکی نێودەوڵەتی بۆ ھاوکاریکردنی ئۆکراین رادەگەیەنن و ھاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە زیاد دەکەن.


باڵیۆزی ئۆکراینیش لە واشنتۆن داوا دەکات سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنرێت.


وەزیری دەرەوەییش رایگەیاند، کۆت و بەندی زیاتر دەخەنە سەر کەسە نزیکەکانی پوتن.