جیهان

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی خێزانەکەی، مادلین ئۆڵبرایت، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی ٨٤ ساڵی و بەھۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە.

ئۆڵبرایت خەڵکی چیکە و ساڵی ١٩٤٨ وەک پەنابەر لە پراگەوە ڕووی کردووەتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە کۆلێژی ولیسلی، زانستی سیاسیی ‌و یاسای خوێندووە و دواتریش زانستییە نێودەوڵەتییەکانی لە ‌زانکۆی کۆڵۆمبیا خوێند.

ئۆڵبرایت یەکەم ژنە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەرگرتبێت و ساڵی ٢٠١٢ش مەدالیای ئازادی وەرگرتووە کە بەرزترین مەدالیای مەدەنییە لە ئەمریکا.

ئۆڵبرایت نووسەر بووە و ئەندامی بۆردی داڕێژەری سیاسەتیی بەرگریی ئەمریکا بووە و یەکێکیش بوو لەو کەسانەی کە ڕۆڵیان ھەبوو لە کۆتاییھێنانی بە شەڕی ناوخۆ لە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرپرسانی ھێڵی ئاسمانی ڕۆژھەڵاتی چین دەڵێن جارێ زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەکەن بەڵام زانیاری کەم بەردەستن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ھێڵی ئاسمانی ڕۆژھەڵاتی چین، سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە چینی بوون و تیمی شارەزا لە شوێنی ڕووداوەکەن و بەھاوکاری لەگەڵ بەشی ڕێکخەرانی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکەن.

فڕۆکەکە لە ڕێگە و دوای گەیشتن بە شاری وژۆ پەیوەندی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھەڵاتی چین لەدەستداوە، ژمارەی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ١٢٣کەس بوون لەگەڵ نۆ کەس لە تیمی فرۆکەوانی.

لە پێگەی Flightradar٢٦ی سویدی دەردەکەوێت کە فڕۆکەکە سەعات ١:١١ خولەکی پاش نیوەڕۆ ھەرێمی کونمینگ-ی جێھێشتووە و بڕیاربووە سەعات ٣:٠٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ بگاتە ھەرێمی گوانژۆ.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ھەموو گروپەکانی دانوستانی ڕوونکردۆتەوە کاتێک باسی ھەر گۆڕانکارییەک دەکەن کەلەوانەیە بخرێتە ھەر ڕێککەوتنێکی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ڕووسیا ، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی دەیخەنە بەردەم راپرسی جەماوەری.

لەلایەکی ترەوە میخائیلۆ بودولیاک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکراین ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵۆزن ، ھەڵوێستی ھەردوولا جیاوازە ، بۆ ئەوانیش چەند پرسێکی سەرەکی ھەیە کە ناکرێت دەستیان لێبدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی ، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .

 ئەوە لەکاتێکدایە ، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە ، ئەمریکا بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلاری بۆ چالاکییەکانی تاقیگە سەربازییەکانی ئۆکراین لە کیێڤ و ئۆدیسا و خارکۆڤ تەرخان کردوە ، چاودێرانیش بەکارھێنانی چەکی بایلۆژی لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین بە دوور نازانن و تەئکید دەکەنەوە ئەو ھەنگاوە کارەساتێکی مرۆیی دروست دەکات کە چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەستەم دەبێت .



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی ئەوروپا ، ستراتیژێکی نوێی بەرگری ھاوبەشی پەسەندکرد کە لە ڕێیەوە ڕێگە بە یەکێتیەکە دەدرێت ھێزێکی سەربازی بۆ وەڵامددانەوەی خێرا پێکبھێنێت ، بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسیش ، ژمارەی سەربازانی ھێزەکە ٥ ھەزار دەبێت .

ئێدگار ڕینکیفیکس وەزیری دەرەوە لاتیڤیا ڕایگەیاندوە ، ئەو بڕیارە رێگە بۆ یەکێتی ئەوروپا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانێکی بەرگری و ئاسایشی راستەقینە لەناوچەکەدا .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی سنووریی بێلاروس ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ٩٨ کۆچبەر لە شاری مینسکەوە گەڕێندرانەوە بۆ ھەولێر، کەمپی کۆچبەرانیان لەسەر سنوورەکانیان لەگەڵ پۆڵەندا داخستووە و کۆتاییان بە کارەکانی ئەو پەناگەیە ھێناوە.

ڕاشیگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی پرۆگڕامی ھاوکارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچدا بووە و دوای ئەوە ھاتووە، کە ئەو کۆچبەرانە بێھیوابوون لە چاوەڕوانی.

ڕاشیگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی کە ماونەتەوە، لەسەر داوای خۆیان بە شێوەیەکی کاتی دەگوازرێنەوە بۆ ھۆتێلەکان و چاوەڕوانی گەشتی داھاتوون دەکەن، بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

ساڵی ڕابردوو ھەزاران کۆچبەر کە زۆریان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوون، لە سنوورەکانی بێلاروس کۆبوونەوە و ھەوڵیاندا بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەھۆی ڕێگرییەکانی پۆڵەنداوە بەشێکی زۆریان لە کەمپەکاندا گیریانخوارد و نزیکەی ٤ ھەزاریان گەڕانەوە بۆ عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خامنەیی ڕاشیگەیاند، سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا، توانیوویانە لە بواری نەوت و کێشە ئابوورییەکاندا پێشبکەون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھیرۆکازۆ ماتسۆنۆ ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندووە، بەھۆی ئەو سزایانەی ژاپۆن بەسەر ڕووسیادا سەپاندوویەتی لە ئەنجامی ھەڵگیرساندنی جەنگی ئۆکراین، ڕووسیا لە دانوستانەکانی ئاشتی کشاوەتەوە ئەوەش جێی نیگەرانییە، بەڵام سەرباری کشانەوەی ڕووسیاش، ژاپۆن بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ئۆکراین و دژایەتیکردنی ئەو جەنگەی ڕووسیا بەرامبەر بە وڵاتە ھەڵیگیرساندووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کەریم نوری" بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو خێزانانە گەڕێندراونەتەوە پارێزگای "ئەنبار" و پێشتریش ٧٤ خێزانی تریان بۆ ئەو پارێزگایە گەڕاندووەتەوە.

وتیشی، عێراق سەرکەوتوو بووە لە پێکھێنانی لیژنەیەکی حکومی ئەمنی بۆ پرسی عێراقییەکانی ناو کەمپی ھۆلی سوریا، لە ماوەی ڕابردووشدا ٤٥٣ خێزانیان لەو کەمپەوە گەڕاندووەتەوە کەمپی "جەدعە" لە پارێزگای "نەینەوا"، کە ھیچ مەترسییەکی ئەمنییان لەسەر نییە.

"کەریم نوری" ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵی نێودەوڵەتی ستایشی عێراق دەکات لە سەرکەوتنی بۆ گەڕانەوەی خێزانەکانی ناو کەمپی ھۆل.

وتیشی، پڕۆگرامێکی چڕ ھەیە بە ھەماھەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی ئەو خێزانانە بۆ ناو کۆمەڵگە. بە پێی ئامارەکان، نزیکەی ٣٠ ھەزار عێراقی لە کەمپی ھۆلن، زۆرینەیان ژن و منداڵ و بە تەمەنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"تاتیانا موسکالکۆڤا" کۆمسیاری مافەکانی مرۆڤی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ ناوی ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانی ناردووە بۆ لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی کە بارمتەن لای ڕووسیا.

ڕاشیگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە ئەو سەربازە ئۆکرانیانە ئاڵوگۆر بکات لەگەڵ ئەو سەربازە ڕووسیانەی لە چوار ھەفتەی ڕابردوودا لای ئۆکراین وەک بارمتە دەستبەسەر کراون.

ھەروەھا ئاشکرایکردووە، ھەر سەربازێکی ئۆکرانی لای ڕووسیا وەک بارمتە دەستبەسەر دەکرێت، بە دەستوخەتی خۆی لەسەر کارتێکی تایبەت دەنوسێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات لەوەی کە لە ژیاندا ماوە و دواتر کارتەکە ڕەوانەی خاچی سوور دەکرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیلینسکی بە میدیا ناوخۆیەکانی ڕاگەیاند کەوا ئامادەیە بە ھەر شێوەیەک بێت چاوی بە پوتن بکەوێت بۆ کۆتاییھێنان بەو جەنگەی مانگێکە بەردەوامە. 

وتیشی "ئامادەین گفتوگۆ بکەین لەسەر چارەنوسی کریمیا و ئەو نیمچە دەوڵەتانەی لە دۆنباس ڕووسیا پشتیوانیان دەکات. ئەگەر چاوم بە پوتن بکەوێت دەستبەجێ ئەم بابەتانە باس دەکەم و کێشە مێژووییەکان وەلا دەخەم و بەھەموو پرسەکاندا دەچینەوە ئەگەر ڕوسیا ئامادە بێت."

ھەروەھا وتیشی "ئایا ئەتوانین ھەمووی چارەسەر بکەین؟ نەخێر، بەڵام دەتوانین کۆتایی بە جەنگەکە بھێنین." 

ھەرچەندە زیلینسکی ئامادەی خۆی بۆ دانوستان دەربڕی لەسەر چارەنوسی ھەرێمە داگیرکراوەکانی ئۆکراین، بەڵام ئەوەی دوتپاتکردەوە کەوا ئەو ناوچانە ئۆکراینین و خۆیان بە دەستەوە نادەن. وتیشی ھەر ڕێکەوتنێک کە گۆڕانکاری مێژووی بکات دەبێت لە ڕێفراندۆمدا یەکلایی بکرێتەوە.

سۆنیا مایکاک، شارەزای کاروباری ئۆکرانیا لە زانکۆی نەتەوەی ئوسترالیا وتی بە گوێرەی ئەو ڕاپرسیانەی لەم دواییەدا کراون لە سەدا ٨٠ی ئۆکراینیەکان خۆیان بەدەستەوە نادەن و پێناچێت ئۆکراینیەکان دەنگ بە دابڕانی ھەرێمێکی وڵاتەکەیان بدەن. 

دانوستانی نێوان ئۆکراین و ڕووسیا مانگێکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بێئەنجام بووە. بەھۆی شەڕی ئۆکراین نزیکی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون.

سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند جەنگەکە ھەر دەبێت لە سەر مێزی گفتوگۆ کۆتای پێ بێت و پوتن بە تێکشکاندنی ئێمە خۆی تێک دەشکێنێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پۆلیسی لیڤەرپول ڕایگەیاند، سەگەکە لەلایەن خێزانی منداڵەکە بەخێوکراوە و تەنیا ھەفتەیەک بوو کڕیبویان، بەڵام ھەر لە ماڵەوە پەلاماری بێلا-ی ١٧ مانگی داوە.

پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئەوەی بزانن شێوازی بەخێوکردنی سەگەکە چۆن بووە.

لە بەریتانیا بەپێی یاسایەک کە لە ساڵی ١٩٩١ دەرچووە ئەو سەگانەی جێگەی مەترسین بۆ سەر خاوەنەکانیان دەبرێنە شوێنی تایبەت و بەخێوکردنیان قەدەغەیە.

یەکێک لە دراوسێکانی خێزانەکە وەک شایتحاڵێک قسەیکردووە دەڵێت سەعات ٣:٥٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ بینیویەتی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دەشڵێت "لەوە دەچوو سەگەکە لەجۆری پیت بوڵ بێت."
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەواڵگری ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردوە ئەو مووشەکانەی ڕووسیا ئاراستەی ئۆکراینی دەکات سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە ھەڵەدا دەبەن. ھەر یەکێک لەم موشەکە ساختانە چەند پرۆگرامێک لە خۆ دەگرن بۆ تێکدان و وەستاندنی ئەو ڕادارانەی کە دەیانەوێت موشەکی ئیسکەندەر بدۆزنەوە و سەرچاوەیەکی گەرمییان تێدایە کە سیستەمی بەرگری ئۆکراین بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن. پاش گەیشتن و سەرقاڵکردنی سیستەمی بەرگری ئۆکراین بە موشەکە ساختەکانەوە، موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان.

بە گوێرەی ھەواڵگری ئەمریکا ئەم موشەکە ساختانە نزیکەی نیو مەتر درێژن و کلکێکی پرتەقاڵیان ھەیە. ئەم موشەکانە لەگەڵ موشەکی ئیسکەندەر-ئێمدا بەردەبنەوە و سیستەمی بەرگری ئۆکراین سەقاڵ دەکەن و بەم شێوەیەش موشەکە ڕاستەقینەکان دەگەنە ئامانجی خۆیان. 

ھەرچەندە ڕووسیا ئەم جۆرە چەکە نوێیانە لە ئۆکراین بەکار دەھێنێت و ‌ھێزێکی زەبەلاحی ئاسمانی لە بەرامبەر ھێزە ئاسمانیە بچوکەی ئۆکرانیادا ھەیە بەڵام تا ئێستا سوپای ڕووسیا نەیتوانیوە ئاسمانی ئۆکراین کۆنترۆڵ بکات. بەمەش ڕوسیا نەیتوانیوە ھیچ ناوچەیەکیتری ئۆکراین داگیر بکات و بەرەو پێشەوە بچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی ھەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پۆڵەندا بکات و لەگەڵ ئەندژی دودا سەرۆکی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ھاوکارییە مرۆییەکانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکات.


ھەر لەو چوارچێوەیەدا و بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و گروپی حەوت، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەردانی برۆکسێڵ دەکات.


کۆشکی سپی راشیگەیاندووە، تا ئێستا جۆ بایدن ھیچ پلانێکی بۆ سەردانیکردنی ئۆکراین نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی گوترێسی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا ھاتووە "نەورۆز ۳۰۰ ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و لەودیوی سنوورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە."

ھەر لە پەیامەکەدا ھاتووە " نەورۆز ڕەنگدانەوەی بەھاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ و شکۆمەندی. گرنگیی بە ئاشتەوایی و ھاوسێتی باش دەدات."

گوترێس پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، دەبێت نەورۆز بکەینە ھۆکارێک بۆ تەبایی و ئاشتەوایی و لە یەکتری تێبگەین و ئاشنای کەلتورە جیاوازەکان بین.

ئەمڕۆ، ٢١ی ئازار یەکەم ڕۆژی نەورۆز و دەستپێکی وەرزی بەھارە، لە کوردستان بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ھاوڵاتیان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەکە لە جۆری بۆوینگ-٧٣٧ بووە و لە ھەرێمی گوانگی لە باشووری چین کەوتووەتە خوارەوە و بەتەواوەتی تێکشکاوە.

تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە، پێشتریش میدیاکانی چین ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ فڕۆکەیەک کە بەڕێگەوە بووە بەرەو ھەرێمی گوانژۆ دیار نەماوە.

فڕۆکەکە لە ڕێگە و دوای گەیشتن بە شاری وژۆ پەیوەندی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھەڵاتی چین لەدەستداوە، ژمارەی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ١٢٣کەس بوون لەگەڵ نۆ کەس لە تیمی فرۆکەوانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...287288289290291...415