بەرپرسانی ھێڵی ئاسمانی ڕۆژھەڵاتی چین دەڵێن جارێ زۆر زووە بۆ بڕیاردان لەبارەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەکەن بەڵام زانیاری کەم بەردەستن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ھێڵی ئاسمانی ڕۆژھەڵاتی چین، سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکە چینی بوون و تیمی شارەزا لە شوێنی ڕووداوەکەن و بەھاوکاری لەگەڵ بەشی ڕێکخەرانی سەلامەتی گواستنەوەی ئەمریکا لێکۆڵینەوە دەکەن.

فڕۆکەکە لە ڕێگە و دوای گەیشتن بە شاری وژۆ پەیوەندی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھەڵاتی چین لەدەستداوە، ژمارەی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ١٢٣کەس بوون لەگەڵ نۆ کەس لە تیمی فرۆکەوانی.

لە پێگەی Flightradar٢٦ی سویدی دەردەکەوێت کە فڕۆکەکە سەعات ١:١١ خولەکی پاش نیوەڕۆ ھەرێمی کونمینگ-ی جێھێشتووە و بڕیاربووە سەعات ٣:٠٥ خولەکی پاش نیوەڕۆ بگاتە ھەرێمی گوانژۆ.